دوو به‌شداربووی كورد ئایدڵ سه‌ردانی بەرپرسێک دەکەن
وێستگه نیوز – دوو به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ سه‌ردانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی له‌گه‌ل دوو به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ بڵاوكرده‌وه.
ئومێد خۆشناو نووسیویه‌تی: "ئه‌وڕۆ له په‌رله‌مان پێشوازی و ده‌ستخۆشیكردن له هه‌ردوو لاوی ده‌نگ خۆش كاكه عه‌بدوڵا محه‌مه‌د و كاكه زێره‌ڤان جاسم كه به‌شداری به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ-یان كردبوو".
عه‌بدوڵا محه‌مه‌د و كاكه زێره‌ڤان جاسم به‌شداری به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵیان كرد كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات پێشكه‌ش ده‌كرا و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی فیناڵ له به‌رنامه‌كه كرانه ده‌ره‌وه.
پێشتریش ئاشتی عه‌زیز به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی پێویسته‌وه به‌رنامه‌كه‌ی به‌جێهێشت سه‌ردانی فراكسیۆنی پارتی كرد و له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو وێنه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
PM:05:48:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 20055
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت