به‌رپرسانی سعودیه لێكۆڵینه‌وه له گرته‌ی ڤیدیۆیی كچێك ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز – ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه لێكۆڵینه‌وه له گرته‌ی ڤیدیۆیی كچێك ده‌كه‌ن كه به ته‌نووره‌یه‌كی كورته‌وه له گوندێكی شوێنه‌واری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێت.
دوای بڵاوبوونه‌وی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كچه‌كه كه ناوی "خلود"ه، مشتومڕی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه و هه‌ندێك داوایان كرد به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا و رێساكانی وڵات كه كۆت و به‌ندی به‌سه‌ر جلوبه‌رگی ئافره‌تاندا سه‌پاندووه، كچه‌كه ده‌ستگیر بكرێت و به‌شێكی تر له سعودیه‌كان به "ئازا" وه‌سفیان كرد.
یه‌كه‌مجار گرته‌ڤیدیۆییه‌كه له ئه‌پی "سناپ چات" بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا كچه‌كه له گوندی شوێنه‌واری ئه‌شیقه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌جد ده‌گه‌ڕێت كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی سعودیه كه دانیشتووانه‌كه‌ی موحافیزكارن.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئه‌شیقه‌ر داوایان كردووه رێوشوێن دژی خلود بگیرێته‌به‌ر.
هاوكات رۆژنامه‌نووس خالید زێدان داوایكرد ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هیكردن له خراپه بێنه‌سه‌ر خه‌ت.
وته‌بێژی ده‌سته‌كه‌ش له هه‌ژماری تایبه‌تی ده‌سته‌كه له تویته‌ر رایگه‌یاند كه گرته‌ی ڤیدیۆیی كچێكیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه به جلوبه‌رگه‌كه‌ی پێشێلكاری كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگییان كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری بخاته‌ڕوو.
به‌پێی یاساكانی سعودیه پێویسته ئافره‌تان له شوێنه گشتییه‌كاندا عه‌با بكه‌ن و سه‌ریان داپۆشن، هه‌روه‌ك بۆیان نییه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
هاوكات به‌شێك له سعودیه‌كان به‌رگرییان له خلود كرد و رایانگه‌یاند كه گه‌ر كچێكی بیانی ئه‌و كاره‌ی بكردایه بارودۆخی جیاواز ده‌بوو.
فاتمه ئه‌لعیسی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "گه‌ر بیانی بووایه وه‌سفی جوانی كه‌مه‌ری و فیتنه‌ی چاوه‌كانیان ده‌كرد... به‌ڵام چونكه سعودییه، داوای دادگاییكردنی ده‌كه‌ن".
به‌شێكی تر ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه میلانیا هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیڤانكای كچی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سعودیه له ئایاری رابردوودا نه عه‌بایان كرد و نه سه‌ریشیان داپۆشی.
سه‌رچاوه: bbc
PM:06:41:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 9317
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت