عه‌بادی: به‌رژه‌وه‌ندی كورد له عیراقدایه
وێستگه نیوز – سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت ناده‌ستوورییه و له به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه له عیراقدا بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیرق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌فتانه ئه‌نجامی ده‌دات، وتی: "ئه‌نجامدانی راپرسی له كوردستان ده‌ستووری نییه و هه‌رێم به‌شێكه له عیراق".
حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی: "له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددایه له چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه".
پێشتر و له 13ی حوزه‌یرانی رابردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی راپرسی له هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵوێسته‌كان ده‌گۆڕێت و ئاسته‌نگ بۆ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و وتی: "په‌یامم بۆ برا توركه‌كان ئه‌وه‌یه كه بوونتان له باشیك له به‌رژه‌وه‌ندیتان نییه و خزمه‌ت به ئامانجه‌كانمان ناكات".
جه‌حتیشی له‌وه كرده‌وه كه نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا ئاڵۆز بكه‌ن و داوای هاوكاری بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن.
رۆژی شه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2017 فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا رایگه‌یاند كه به‌مزووانه قۆناغی چواره‌می پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی موسڵ بۆ ئازادكردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و هه‌ندێك ناوچه‌ی تری شاره‌كه ده‌ست پێده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
PM:09:51:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3622
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت