فه‌له‌كناسێك پێشبینی شه‌ڕێكی گه‌وره له ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌كات
وێستگه نیوز –
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریبی پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له كه‌نداو ده‌كات كه بڵێسه‌كه‌ی له قه‌ته‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات دواتر ده‌گاته سعودیه و رێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌و وڵاته ده‌رده‌كه‌وێت.
عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعیس فه‌له‌كناسی مه‌غریبی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه‌كان له میدیا عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان پرسیار و سه‌رسوڕمان دروست ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له كوێوه هاتوون؟ چۆن و كه‌ی؟
عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعیس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "المغاربیه" وتی: "نه‌خشه‌ی فه‌له‌كی و گۆڕینی شوێنی هه‌ساره‌كانی شه‌ڕ ئاماژه به كۆتاییهاتنی خوێنڕشتن له سوریا و گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی تر ده‌كه‌ن".
وتیشی: "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سوریا به سه‌ركه‌وتنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتاییان دێت".
ئه‌لعیس پێشبینی كرد كه دابه‌شبوونه‌كان ده‌گاته سعودیه و هۆزه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته دژیه‌ك و هه‌ریه‌كه‌یان دڵسۆزی بۆ ئه‌میری خۆیان ده‌رده‌بڕن و رێكخراوی داعش ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و وڵاته ده‌كاته گۆمی خوێن.
ئه‌و فه‌له‌كناسه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ره‌تای زستانی داهاتوودا كێشه‌كانی سوریا كۆتاییان دێت و ئه‌و وڵاته له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه ده‌بێته گۆڕه‌پانی وه‌رزش و شانۆ و هونه‌ر.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سوریا ده‌بێته "پاریسی رۆژهه‌ڵات" و به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌رده‌كات و ئازادی زیاد ده‌دات و ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌ستبه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش سوریا ده‌كاته ده‌وڵه‌تێكی یاسایی نموونه‌یی.
ئه‌لعیس راشیگه‌یاند كه وڵاتی لوبنان داوای هاوكاری له سوریا ده‌كات و به هانایه‌وه ده‌چێت و لوبنان له پیلانگێڕێكی گه‌وره له دژی رزگار ده‌كات.
سه‌رچاوه: RT
PM:11:02:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 33059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت