كچه نیمچه‌روته سعودییه‌كه
وێستگه نیوزـ
له چه‌ند رۆژی رابردوودا كچێكی عه‌ره‌بستانی سعودی له شه‌قامێكی چۆڵ به ته‌نوره‌یه‌كی كورت و بۆدیه‌ك كه به‌شێكی سكی دیاربوو، پیاسه‌ی كرد و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه، دوای به‌دواداچونیش، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیری كرد.
رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌زاری عه‌قدی فه‌واز میمان، وته‌بێژی پۆلیسی ریاز-ی پایته‌خت بڵاویكرده‌وه كه كچه سعودییه‌كه به‌و جله نمیچه روته‌وه له شه‌قامێكی گوندی (ئه‌لئه‌شیقر) سوڕاوه‌ته‌وه كه ناوچه‌یه‌كی دێرینی شوێنه‌واره و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ریاز-ی پایته‌ختی سعودیه، دواتریش گرته‌ی پیاسه كردنه‌كه‌ی به‌و جله قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی سناپ چات بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی ریاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌كاتی پیاسه‌كردنه‌كه، شوێنه‌كه چۆڵ بووه، دوای به‌دودواداچون و به‌پێی یاسای بنبڕكردنی تاوانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا، ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه و ده‌ستگیركراوه.
به‌پێی ئه‌و توانجانه‌ی له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نوسراون، كچه سعودییه‌كه به‌ناوی (خلود) له بواری مۆدێل كار ده‌كات خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته داوای دادگاییكردنیان كردووه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه خۆیه‌تی، به‌ڵام به یاوه‌ریی مه‌حره‌مێك (برا – باوك – كوڕ) له شه‌قامه‌كانی ئه‌و گونده سوڕاوه‌ته‌وه و به‌بێ ئاگاداری و ویستی خۆی گرته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و خۆی بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیشدا پۆلیس ره‌وانه‌ی دادگای كردووه.
له عه‌ره‌بستانی سعودی سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی توند هه‌یه كه رێگه به ده‌ركه‌وتنی خانمان له شه‌قام و شوێنه‌گشتییه‌كان به‌بێ په‌چه و خۆداپۆشین نادات، ده‌شبێت ره‌نگی پۆشاكه‌كه‌ی به‌جۆرێك بێت كه پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی ده‌رنه‌خات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رێگه به خانمان نادرێت شۆفێری بكه‌ن یان به‌بێ مه‌حره‌مێك سواری ته‌كسی ببن.
AM:09:53:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4395
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت