وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریی به ئه‌مریکا دا که سزادانی 18 كه‌سایه‌تی و کۆمپانیای وڵاته‌كه پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیانه و داوایكرد ئه‌مریکا ده‌ست له ناردنی ئاماژه‌ی دژایه‌تیكردنی تاران هه‌ڵگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و کۆمپانیای ئێرانی سه‌پاند، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی سی بی ئێس- ئه‌مریکی هۆشداریی دا به واشنتن ده‌ست له ناردنی ئاماژه‌ی دژبه‌رانه هه‌ڵبگرێت.
زه‌ریف وتی: ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا پێشێلكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتنه و " ئێمه له‌م بابه‌ته ده‌كۆڵینه‌وه تا بزانین پێچه‌وانه‌ی ده‌قی رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ئه‌و کات بڕیار بده‌ین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه."
به‌بیانووی بەردەوامبوونی ئێران لەسه‌ر بەرنامە موشەکیـیە بالیستیەکەی و رەفتارەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند، سزاکانیش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 18ی ته‌مموزی 2017، لە بەیانـنامەیەکدا راگەیەندرا.
سزا نوێـیەکان دەسەپـێندرێتە سەر 18 كۆمپانیا و دامه‌زراوه و کەسایەتیی ئێران كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا کە دەسـتیان لە بەرنامە موشەکیـیەکەی تاران‌دا هەیە، هه‌ندێكیش له‌وانه بەرپـرسیارن ئێران لە كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له دەرەوەی ئه‌و وڵاته.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت كه واشنتن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بەسەر ئەوانەی پشتیوانی لە رەفتارەکانی ئێران دەکەن.
ده‌شڵێت: "ئەمریکا هێشتا زۆر نیگەرانە لە چالاکیـیە قێزەوەنەکانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كه بوونەتە مایەی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێران پشتیوانی لە گروپەکانی وەکو حزبوڵڵا و حەماس و رژێمی بەشار ئەسەد و حوسیـیەکان لە یەمەن ده‌كات.
AM:10:25:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت