بیانوی عیراقییه‌كان بۆ ڤیدیۆ "قێزه‌ونه‌كه‌ی" موسڵ
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا چه‌ند چه‌كدارێك به جلی سه‌ربازییه‌وه له شاری موسڵ چه‌ند كه‌سێك له شوێنێكی به‌رزه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و دواتر ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن، عیراقییه‌كانیش پێیان وایه كه ئه‌وكاره شتێكی باشه، چونكه گومانیان له گرتوخانه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سانه به زه‌بری پاره ئازاد بكرێن و دوباره ده‌ربكه‌ونه‌ته‌وه، بۆیه كوشتن‌یان باشتره.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌كداره‌كان پیاوێك كه زۆر ده‌ترسێت و چه‌كی پێ نییه و گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بووبێت، له شوێنێكی به‌رزه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و دواتر ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن.
شێوازی هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، هاوشێوه‌ی چه‌كدارانی داعشه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گومانی "هاوڕه‌گه‌زبازی" له شوێنه به‌رزه‌كانه‌وه له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیان له موسڵ هه‌ڵیانده‌دانه خواره‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌عد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و وته‌بێژی پرۆسه‌كانی به‌غدا وتی: "لێكۆڵینه‌وه له گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراقی له شوێنی به‌رزه‌وه ده‌ستی پێكردووه"، وتیشی: "پێشێكاری به‌رامبه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك هه‌رچییه‌ك بووبێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و كارێكی قبوڵكراو نییه".
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له "تیرۆریسته بكوژه‌كان خۆش نابین".
له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا عه‌بادی رایگه‌یاند كه "سه‌ربازه عیراقییه‌كان به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و خۆیان له‌پێناو ئازادكردنی مرۆڤه‌كان و رزگاركردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌خت ده‌كه‌ن"، وتیشی: "حكومه‌ت پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و لێپرسینه‌وه له هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ك ده‌كات".
به‌ڵام دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، سایتی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیا پێی وایه كه چیتر هێزه عیراقییه‌كان پێویستیان به‌وه نییه كرده‌وه‌كانیان له چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بشارنه‌وه و له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بیانووی سه‌ربازه‌كانی عیراق بۆ ئه‌و ره‌فتارانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌گه‌ر بخرێنه زیندانه‌وه، به‌رتیل به به‌رپرسانی عیراق ده‌ده‌ن و خۆیان رزگار ده‌كه‌ن، بۆیه بكوژرێن باشتره.
سایته‌كه له‌زاری گه‌وره به‌رپرسێكی پێشوی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی داعش پاره‌ی باشیان خڕكردووه‌ته‌وه و ده‌توانن به زه‌بری پاره به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی بكڕن و به ئاره‌زوی خۆیان به عیراقدا پێی بسوڕێنه‌وه.
هاوكات ئه‌وانه‌ی دژ به‌داعشن له‌گه‌ڵ هه‌مان بیروبۆچوندان و هه‌رچۆنێك كاره‌كه قێزه‌ون بێت، پێیان باشه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌ناوببرێن، هه‌ندێك له عیراقییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و خۆكوژانه‌ی له به‌غدا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌ستگیركراون، به‌ڵام به‌هۆی به‌رتیل و پاره‌وه له گرتوخانه ده‌رده‌كرێن و دواتر هه‌ر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
عیراقییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیویانه "داعش پاره به حكومه‌ت ده‌دات بۆئه‌وه‌ی له به‌غدا بمانكوژیت"، یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له عیراق ده‌مرین"
سالم محه‌مه‌د، دانیشتویه‌كی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی نه‌بی یونس له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ڵێت: "دوو پیاو ده‌ناسم به‌وه به‌ناوبانگ بوون چه‌كداری داعش بوون، كه‌چی حكومه‌ت به‌مدواییه ئازادی كردوون، یه‌كێكیان هه‌میشه له‌و مه‌فره‌زانه‌ی داعشدا بوو كه به بازاڕدا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕان كه جگه‌ره‌یان ده‌كێشا."
راشیگه‌یاندووه كه ئێستا خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسن ئه‌و داعشانه‌ی حكومه‌ت ئازادی كردوون، ئه‌ندامی شانه نوستوه‌كانی داعش بن، یان حكومه‌ت وه‌ك سیخوڕ به‌كاریان بهێنێت، ده‌شڵێت كه زۆرێك له‌وانه‌ی ئازادكراون له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی داعشدا خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و خاوه‌ن پاره‌ن، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌شی توڕه كردووه ئه‌وه‌یه كه خێزانی داعشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئازاد ده‌كرێن و له به ئازادی له شوێنی خۆشدا ده‌ژین، كه‌چی هه‌ژاره‌كان و ئه‌وانه‌ی داعش نین، هێشتا له‌ژێر چادری كامپه‌كاندان.
PM:12:11:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 13898
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت