چیرۆكی هه‌ڵاتنی کچە قه‌ناس به‌ده‌سته ئه‌ڵمانییه‌كه بۆ سوریا
لیندا وینزل-ی بەرەگەز ئەڵمانی - "شۆخەکەی موسڵ" لەناو داعش
وێستگه نیوزـ
"شۆخه‌كه‌ی موسڵ" یان قەناس بەدەستە روسیەکە، له‌وكاته‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له موسڵی كۆن ده‌ستگیری كرد، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه مشتومڕێكی زۆری نابووه‌وه، یه‌كێك ده‌یوت "قه‌ناس به‌ده‌ستێكی روسییه" و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌یوت كه "كچه كوردێكی ئێزدیه"، به‌ڵام ڤیان ده‌خیل، خانمه په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه ئه‌و كچه به ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه و رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتەش ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا ئاشکراکردووە.
رۆژنامه‌ی
بیڵد-ی چاپی ئه‌ڵمانیا ناوی "شۆخه‌كه‌ی موسڵ"ی ئاشكراكرد كه به "لیندا وینزل" ناسراوه و خوێندكار بووه، ته‌مه‌نیشی 16 ساڵه و نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی پۆلسنیتز-ی شاری دریسدن-ی ولایه‌تی سه‌كسۆنیا بووه له ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی لیندا چووه‌ته‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و به‌تایبه‌ت كه قورئانی پیرۆز-ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ خوێندنگا بردووه، دایك و باوكی زۆر له‌وه ترساون كچه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات.
لیندا له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی 2016 له شاری دریسدن به‌ره‌و شاری فرانكفۆرت رۆیشت تا خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌سته‌نبوڵ، له‌وكاته‌شه‌وه له‌چاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دایك و باوكی ونبوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه كه له مانگی ئابی 2016 له به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌حرار-ی ئه‌لشامی وه‌رگرتووه، لیندای هه‌رزه‌كار دوای گه‌یشتنی بۆ توركیا چووه‌ته سوریا و له ده‌روازه‌ی سنوریی باب ئه‌لهه‌وا له شاری ئیدلب توشی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌حرار ئه‌لشام بووه كه ئه‌وكاته له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌شدا بزوتنه‌وه‌كه وێنه‌یه‌كی لیندای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كچه هه‌رزه‌كارێكی ئه‌ڵمانیی دۆزیوه‌ته‌وه.
لیندا چه‌ند رۆژێك له ده‌روازه‌كه‌دا مایه‌وه، وادیاربوو چه‌كدارانی داعش چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی بوون و هه‌ر له‌وكاته‌وه نازناوی "ئوم مریه‌م"یان بۆدانابوو، بۆ پێشوازیكردن لێی چه‌ند چه‌كدارێكی گروپی (جوند ئه‌لقه‌سا)ی سه‌ربه داعش چاوه‌ڕوانی بوون، له 15ی ئابی 2016 چه‌كدارانی ئه‌و گروپه چونه‌لای ئه‌حرار ئه‌لشام تا پێیان بڵێن ئه‌و كچه شۆخه ئه‌ڵمانییه هه‌رزه‌كاره سه‌ربه گروپه‌كه‌یان و دوای دانوستان، بزوتنه‌وه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی راده‌ستی گروپه‌كه‌ی سه‌ربه داعش كرد.
ئه‌حرار ئه‌لشام زانیاریی ئه‌وه‌ی لانه‌بوو ئه‌و كچه خوێندكاره ئه‌ڵمانییه چۆن گه‌یشتووه‌ته سوریا، به‌ڵام پێشبینی كرابوو كه له‌وانه‌یه له‌ڕێی چه‌ند نێوه‌ندكارێك و به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت چوبێته ئه‌و وڵاته، یان چه‌كدارانی جوند ئه‌لئه‌قسا كه ژماره‌یان هه‌زار چه‌كدار ده‌بوو، گه‌یاندبێتیانه ده‌ستی داعش.
گروپی چوند ئه‌لئه‌قه‌سا هاوكاریی لۆجستیی داعشی كردووه له گواستنه‌وه و ئاودیوكردنی چه‌ك و هێرشكردنه‌سه‌ر گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دوای چه‌ندجارێك هێرشكردنه‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئه‌حرار ئه‌لشام له سه‌ره‌تای ساڵی 2017، ناكۆكیی نێوان ئه‌و دوو گروپه په‌ره‌ی سه‌ند و دواجار گروپه‌كه‌ی سه‌ربه داعش شكستیان هێنا و به‌ره‌و شاری رققه-ی پایته‌خته‌كه‌ی داعش له سوریا هه‌ڵاتن.
پێشتریش
ڤیان ده‌خیل، خانمه په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به كه‌ناڵی DWی عه‌ره‌بیی راگه‌یاندبوو كه ئه‌و كچه‌ی له موسڵ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیركرا، ئێزدی نییه، به‌ڵكو ئه‌ڵمانییه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی چیچانی داعشدا كردووه.
له 15ی ته‌مموزی 2017، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق له‌موسڵی كۆن كچێكی هه‌رزه‌كار دۆزرایه‌وه و هه‌ندێك ده‌یانوت به قه‌ناسبه‌ده‌ستی روسی ناسرا، و دواتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه خرایه‌ڕوو گوایه كچێكی رفێندراوی ئێزیدییه.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه دوای په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ئه‌و كچه ئێزدی نییه.
ڤیان ده‌خیل وتی: "هه‌روه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد كه نیزاڵ ئه‌حمه‌د بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكوان و راگه‌یاندنكار دڵنیابووینه‌وه كه ئێزدی نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كچه‌كه ته‌نها به زمانی ئه‌ڵمانی قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و نازانێت به زمانی كوردی قسه بكات.
په‌رله‌مانتاره ئێزدییه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كچه‌كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه دوای هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی چیچانی داعش هاتووه‌ته موسڵ و په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی رێكخراوی داعشه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ستدا ده‌ستگیر كراوه.
هاوکات کەسوکاری (نیزال کورو) ئەو کچە ئیزیدییەی کە لەتەمەنی 10 ساڵی لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە شنگال رفێنرابوو ئاشکرایان کرد کە ئەو کچەی لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە لە موسڵی کۆن دۆزرایەوە کچی ئەوان نیە .
هێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆژی شەممەی رابردوو لە مۆسڵی کۆن کچیکی قەناس بەدەستیان دەستگیر کرد شێوە رووسی تەمەنی لە 20 ساڵ تێناپەرێت،وئەو هێزانە باسیان لەوە کردوە کە ئەو کچە تەنها چەن ووشەیەکی عەرەبی دەزانی ، هەندی سەرچاوەی هەواڵگری ودەزگای راگەیاندنی عێراق باسیان لەوە کردوە کە ئەو کچە لەوانەیە خەڵکی رووسیا بیت ، هەندی سەرچاوەی تریش وایان بڵاوکردەوە کەئەو کچە رفیندراوێکی خەڵکی قەزای شنگالی باکوری عێراقە .
لەساڵی 2014 دا چەکدارانی داعش چونە ناو شارۆچکەی شنگالەوە کە زۆرینەی ئێزیدین و بە سەدانیان لێ کوشتن و رفاندن کە لەناویاندا (نیزال) هەیە کە تا ئەم ساتە چارەنوسی نادیارە .
خالید کورو باوکی نیزال لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "یلا” دەڵێت لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەکی بینیوە کە بڵاوکراوەتەوە بەڵام دڵنیا نییە کە ئەوە منداڵەکەیەتی، دەشڵێت: چومەتە ئەو بارەگایەی کچێک‌یان تیادا دۆزیوەتەوە بەڵام پێیان وتوم ڕەوانەی بەغدایان کردوە.
کورو رایگەیاندوە کە پەیوەندی بە حاجی( گندۆر شێخ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە کردوە کە لەپێکهاتەی ئێزیدییەو پێی وتوە سەردانی لایەنە ئەمنییەکان بکات بۆئەوەی ناسنامەی ئەو کچە ئاشکرا بکات بە وتەی کۆرۆ کە لە پەرلەمانتارێکی عیراقییەوە پێی وتراوە، ئەو کچەی بینیوەو دڵنیا بۆتەوە لەوەی کە نیزال نییە بەڵکو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە رەگەز ئەڵمانییە ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەندین بەڵگەنامەو پێناسی ئەو کچە بڵاوکرایەوە دوای دەستگیرکردنی کە ناوی (نیزال خالد کۆرۆ)ی بەسەرەوە بوە، کاتێک کەوتۆتە دەستی داعش تەمەنی 10 ساڵان بووە بەڵام بەپێی ئەو وێنەیەی لەسەر پێناسەکە بووە تەمەنی زیاتر لە 13 ساڵان دەردەکەوێت.
بەهجەت تارقیش یەکێکی ترە لە خزمەکانی نیزال ئەو دەڵێت: نیزال خالید تەمەنی 13 ساڵانە و لەساڵی 2014 لە گوندی حەردانی سەربە شنگال کەوتۆتە دەستی چەکدارانی داعش لەگەڵ دوو لەبراکانی و خوشکێکیدا جگە لە باوکی و خوشکێکی نەبێت کەسیان دەربازیان نەبووە .
PM:01:47:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 20219
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت