یه‌ڵدرم گۆڕانكارییه‌كانی له حكومه‌تی توركیا راگه‌یاند
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
وێستگه نیوز – سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گۆڕانكارییه وه‌زارییه نوێكانی له حكومه‌ته‌كه‌یدا كه شه‌شت و پێنجه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی توركیایه، راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونووسیدا له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گۆڕانكاری له حكومه‌ته‌كه‌یدا راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه نوێكان، هه‌ریه‌ك له به‌كر بوزداغ وه‌زیری داد، فیكری ئیشیق وه‌زیری به‌رگری، ره‌جه‌ب ئاقداغ وه‌زیری ته‌ندروستی، هاكان چاوش ئۆغڵو و محه‌مه‌د شیمشك وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كران.
هه‌روه‌ك عه‌بدولحه‌مید غول بوو به وه‌زیری داد، فاتمه بتول سایان قایا بوو به وه‌زیری خێزان و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، عومه‌ر چه‌لیك بوو به وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا، فاروق ئۆزلو بوو به وه‌زیری پیشه‌سازی و زانست و ته‌كنۆلۆژیا، ژولیده ساری ئه‌رئۆغڵو بوو به وه‌زیری كار‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، محه‌مه‌د ئۆزهسكی بوو به وه‌زیری ژینگه و گه‌شه‌پێدانی ئاوه‌دانی و نیهاد زیبكجی بوو به وه‌زیری ئابووری و مه‌ولود چاویش ئۆغڵو-ش له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه درێژه به كاره‌كانی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان هه‌ریه‌ك له به‌ڕائه‌ت ئه‌لبیراق له كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، بولنت تۆفنكجی له كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری بازرگانی و گومرك، ئه‌حمه‌د ئه‌رسه‌لان له كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، سلێمان سۆیلو له‌كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ، ویسل ئارۆغڵو وه‌ك وه‌زیری دارستان و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، عیسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده و ناجی ئاغبال له‌كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری دارایی به‌رده‌وام ده‌بن.
بینالی یه‌ڵدرم راشیگه‌یاند كه نو‌عمان قۆرتوڵموش جێگری پێشووی ده‌بێته وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار و عوسمان ئاشكن باك ده‌بێته وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و لوتفی ئالوان ده‌بێته وه‌زیری په‌ره‌پێدان و ئه‌حمه‌د ده‌میرجان ده‌بێته وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فاقی بابا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رمایه‌ی ئاژه‌ڵی.
PM:06:00:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2447
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت