یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له كه‌مپی حه‌سه‌ن شامه‌و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كه‌یان ده‌كرد به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له لایه‌ن هێزه عیراقیه‌كانه‌وه پێمان راگه‌یه‌ندرا كه به‌ختیار نه‌جمه‌دین، پێشمه‌رگه‌ی دیلی ده‌ستی داعش له موسڵ رزگار كراوه".
وتیشی: "ئێستا ئێمه له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام چاوه‌ڕوانین، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له هێزه عیراقییه‌كانی وه‌ربگرێت و بۆمانی بگه‌ڕێنێته‌وه".
به‌ختیار نه‌جمه‌دین، یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌ی له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه ئازادكراوه، خه‌ڵكی داره‌تووه و ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه 62 پێشمه‌رگه له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیراون و هه‌ندێكیشیان بێ سه‌رو شوێنن، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له لایه‌ن داعشه‌وه ڤیدیۆیی شه‌هید كردنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌واوی موسڵ له چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.
PM:07:12:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 32677
جار خوێنراوه‌ته‌وه