ده‌ستبه‌رداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێت
وێستگه نیوز – دوای لایڤه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه به‌شێك له سنگی ده‌ركه‌وت، خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری غاده عه‌بدولڕازق رایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌رداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه غاده عه‌بدولڕازق خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری له‌ناو جێگای خه‌وه‌كه‌یه‌وه یه‌كه‌م لایفی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت به‌شێك له سنگی ده‌ركه‌وت و كه پێی زانی لایفه‌كه‌ی راگرت و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه به‌شێك له هه‌وادارانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان تۆماكرد و دووباره بڵاویان كرده‌وه و هه‌ندێكی تر وێنه‌یان لێگرت و بڵاویان كرده‌وه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا و داواكرا به‌پێی یاسای میسری توندترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
غاده عه‌بدولڕازق خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌رداری سۆشیال میدیا ده‌بێت.
غاده عه‌بدولڕازق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فیلمی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی "رۆكی" بڵاوكرده‌وه كه له پاڵه‌وانێتی هونه‌رمه‌ندی جیهانی سیلڤسته‌ر ستالۆنه و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا شه‌ڕ ده‌كات.
غاده له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه نووسیویه‌تی: "ئشه‌ڵا ساڵی داهاتوو ده‌تانبینمه‌وه، چونكه ده‌ستبه‌رداری كاری نواندن نه‌بووم، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری سۆشیال میدیا بوو، سوپاس".
PM:07:35:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت