نوێترین زانیاری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه دیله‌كان له موسڵ
پێشمەرگە دیلەکانی کەرکوک کاتی دەستگیرکردنیان لە لایەن داعشەوە
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناوی ئه‌و چوار پێشمه‌رگه دیله ئاشكرا ده‌كات، كه هێزه عیراقییه‌كان له یه‌كێك له زیندانه‌كانی موسڵ رزگاریان كردوون و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیلیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیان ئازادكردووه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌ن و پرسیاریان لێده‌كه‌ن له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه‌وه.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ناوی ئه‌و چوار پێشمه‌رگه دیله‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هێزه عیراقییه‌كان له زیندانه‌كانی داعشدا له به‌ری چه‌پی موسڵ رزگاریان كردون.
به‌ختیار نووسیویه‌تی: "زۆر خۆشحاڵ بووم ، چاوەڕوانی ئازادکردنی ئەوانی تر دەکەین، چەند پێشمەرگەیەکی دیلی دەستی داعش لەسنوری موسڵ رزگار کران،
له باره‌ی ناوه‌كانیانه‌وه نووسیویه‌تی: "یه‌كه‌م: ئه‌حمه‌د یاسین ره‌جه‌ب، باپیر عیسا ئه‌حمه‌د، كامه‌ران به‌هجه‌ت عه‌بدولمه‌جید، عه‌یزیز جومعه ره‌مه‌زان مزوری".
هاوكات یه‌كێك له كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كه له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام بوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له موسڵ، ئێمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه".
وتیشی: "پێمان وترا ئێوه بڕۆنه‌وه هه‌ركات لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیان كۆتایی هات له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یانهێنینه‌وه بۆتان".
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی له‌و گرتووخانه‌یه‌ی داعش رزگار كردووه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی ته‌واو بكات له‌گه‌ڵیان، كه چه‌ند كه‌س بوون و چه‌ندیان ماون و چه‌ندیان نه‌ماون و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی ماون له كوێن ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان هه‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه 62 پێشمه‌رگه له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیراون و هه‌ندێكیشیان بێ سه‌رو شوێنن، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له لایه‌ن داعشه‌وه ڤیدیۆیی شه‌هید كردنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌واوی موسڵ له چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.
PM:11:46:19/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 20012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت