پاره‌ی مانگی شوباتی وانه‌بێژی مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ده‌كاته‌وه كه ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه به‌خه‌ج كردنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایان رۆژی دوو شه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به‌خه‌رج كردنی ئه‌و پاره‌یه.
له راگه‌یه‌نراوێكی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای سه‌یدسادق كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "له پاش هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی به سوپاسه‌وه ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرت به خه‌رج كردنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایانی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان".
باس له‌وه‌شكراوه : "ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌كه‌ین كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی ته‌مموزی2017 سه‌ردانی هۆبه‌ی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌مان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایان".
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان خۆیان پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستاكانیان وه‌ربگرن، جگه له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به مامۆستای تر نادرێت".
AM:08:51:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت