له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ئاگادارییه‌كی گرنگ ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كرێت
گەرما لە عیراق و هەرێم بەرزترین پلە تۆمار دەکات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر شۆفێران له مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ جۆرێك بۆن و پاتری و خواردنه‌وه گازییه‌كان له ئۆتۆمبێله‌كانیاندا جێنه‌هێڵن.
له ئاگادارییه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی هه‌ولێردا هاتووه: "بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان لەم چەند رۆژانەی داھاتوو تكایە رەچاوی ئەو خاڵانە بكەن بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان و ئۆتۆمبێله‌كانتان دووچاری مه‌ترسی و زیان نه‌بنه‌وه".
له باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه هاتووه:
1- جێنەھێشتنی چەرخ
2- خواردنەوە گازیەكان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل
3- بۆن و پاتری ئامێرە كارەباییەكان بە شێوەێكی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل
4- پێویستە جامی سەیارەكانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی راوەستانی ئۆتۆمبێل
5- پڕنەكردنی تانكی بەنزین
6- تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارە
7- سەفەرنەكردن لە كاتی بەیانیان
8- تایەكان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بەتایبەتی لە كاتی سەفەركردن.,
9- زۆر ئاگاداربن لە مار و دووپشك چونكە لە كاتی گەرما بە شێوەێكی بەرچاو دێنە دەرەوە بۆ گەران بەدوای شوێنی سارد و فێنك
10- خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان
11- پاراستنی بوتڵی غاز لە تیشكی خۆر
12- كوژاندنەوەی بۆیله‌ری ئاو گەرمكردن
13- زیادەرۆیی نەكردن لە ئیشپێكردنی ئامێرە كارەباییەكان بۆ پاراستنی (محەویلەكانی) كارەبا
14- خۆپاراستن لە تیشكی خۆر بە تایبەتی لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا سێی پاشنیوەڕۆ
15- دانانی ئاو لەسەر دیوار و پەنجەرەكانتان بۆ باڵندەكان.
AM:09:55:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 62732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت