پۆلیسی راپه‌ڕین: هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن مامییه‌وه كوژرا
هاوڵاتییە کوژراوەکە..
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین كوژرانی هاوڵاتییه‌كی له‌لایه‌ن مامییه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار راگه‌یاند.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی دۆره‌ی سه‌ر ناحیه‌ی هێرۆ له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، مامۆستایه‌كی ته‌مه‌ن 47 ساڵ به‌ناوی (ر.ا.ع) دانیشتووی گوندی نوره‌دین له‌لایه‌ن مامی خۆیه‌وه به چه‌كی كڵاشنیكۆف له‌سه‌ر كێَشه‌ی زه‌وی و زار كوژراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه بكوژ ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، كوژراویش چوار منداڵی هه‌یه.
PM:12:06:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 22615
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت