له رووداوێكدا مامۆستایه‌كی ئافره‌ت گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز – به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ست دا.
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی نزیك ناحییه‌ی باوه‌نوور ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری یارس وه‌رگه‌ڕا.
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "له‌ئه‌نجامدا سه‌رنشینێك له‌ڕه‌گه‌زیی مێ كه پیشه‌ی مامۆستایه گیانی له‌ده‌ست دا و دوو سه‌رنشینی تر برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "مامۆستاكه ناوی (دێرین عه‌دنان عه‌باس)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1991ه و دانیشتووی قه‌زای كفرییه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری خێرا برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی باوه‌نوور كراون.
PM:01:06:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 13607
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت