مام رۆسته‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
مام رۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه له هه‌ندێك كه‌س ده‌گرێت كه وێنه‌یان بڵاوكرده‌وه به‌وه‌ی له گه‌شته و ده‌ڵێت " نه په‌رله‌مانتارم و نه وه‌زیر و كابرایه‌ك نیم دائیره‌یه‌كم جێهێشتبێت و خه‌ڵك له قاپی وه‌ستا بێت له‌سه‌ر ئیمزا و قه‌راری من، واز له‌م ئسلوبه بێنن".
مام رۆسته‌م له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی "هه‌ندێك خه‌ڵكی بێ ئیش ره‌سمی منیان بڵاوكرده‌وه كه من له سه‌فره و كه‌یف و سه‌فای خۆمم، من نه په‌رله‌مانتارم و نه وه‌زیر و كابرایه‌ك نیم دائیره‌یه‌كم جێهێشتبێت و خه‌ڵك له قاپی وه‌ستا بێت له‌سه‌ر ئیمزا و قه‌رار من".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
سڵاو و رێز
هه‌ندێك خه‌ڵكی بێ ئیش ره‌سمی منیان بڵاوكرده‌وه كه من له سه‌فره و كه‌یف سه‌فای خۆمم، من نه په‌رله‌مانتارم و نه وه‌زیر و كابرایه‌ك نیم دائیره‌یه‌كم جێهێشتبێَت و خه‌ڵك له قاپی وه‌ستا بێت له‌سه‌ر ئیمزا و قه‌راری من.
واز له‌م ئسلوبه بێنن و با منافه‌سه‌ی حزبی نه‌گاته ئه‌م مسته‌وا. ئێستا پێویسته ده‌ستكه‌ینه ناو ده‌ست یه‌ك و خۆمان و خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌یش بپارێزین. كوردستان ته‌حمول ئه‌م هه‌موو جنێو و شه‌ڕه قسه و شه‌ڕه ده‌نوكه ناگرێت.
من زۆر كات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم و قه‌یچێكا با خه‌ڵكش سه‌فه‌ر بكات و ژیان و ته‌جروبه‌ی وڵاتانی تر ببینێت، تۆزێك عه‌قڵی خوتان پاكه‌وه بكه‌ن و به مێشكێك جوان سه‌یر شته‌كان بكه‌ن.
PM:02:05:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 10310
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت