ئارام شێخ محه‌مه‌د: گۆڕان دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نییه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئارام شێخ محه‌مه‌د راگه‌یاند، گۆڕان دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نیه و دیالۆگ و دانووستانیش به‌شا رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2017، ئارام شێخ محه‌مه‌د، به‌ئاماده‌بونی سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له شاری به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای ئیئتلافی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی كازم شمه‌ری، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئیئتیلافه‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتار عه‌دنان جه‌نابی و حه‌سه‌ن شوه‌یرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی ئیئتلافی نیشتمانی ئاشكرایكرد، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافه‌كه سه‌رقاڵی ده‌ستپێشخه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و كۆتایهێنان به‌كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و بۆ ئه‌وه‌ش له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان قسه‌ی كردوه و داوای لێكردون هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه و وه‌ڵامه‌كانیش له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئیجابی بوون.
داواشیانكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و پشتیوانی هه‌وڵه‌كانیان بێت بۆ سه‌رخستنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان و كۆتایهێنان به‌كێشه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی هه‌رێم و به‌غدا.
لای خۆیه‌وه ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دوای ستایشی هه‌وڵه‌كانی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و هه‌وڵه‌كانی وه‌ك دۆستێكی دێرین و نزیك له كورد، رایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان، كه به‌سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی دارایی و دۆخی ناله‌باری خه‌ڵكی كوردستانیشی ده‌زانێت و بۆ عیراقیش هه‌مان بۆچونمان هه‌یه و پشتگیری هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدابێت.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌كات داوای شه‌خسی و حزبی نیه، به‌ڵكو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه پێویسته هه‌ر هێزێك كه‌خۆی به‌دیموكراتی و مه‌ده‌نی بزانێت بیكات به‌خه‌می گه‌وره‌ی خۆی و به‌رگریی لێبكات".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئارام شێخ محه‌مه‌د وتی: "گۆڕان دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نیه و دیاڵۆگ و دانوستانیش به‌شا رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر حسابی یاسا و ئه‌و بنه‌مایانه نه‌بێت كه له‌پێناویدا دروستبوه و خۆی به‌پارێزه‌ری ده‌زانێت".
PM:02:08:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1414
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت