شێخ جه‌عفه‌ر: دوای داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان و هه‌رێم هه‌یه
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند له دوای داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان و هه‌رێم هه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی-یه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه مه‌به‌ستی سیاسی له پشت دواخستنی ئازادكردنی حه‌ویجه‌وه هه‌یه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستەفا وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "بۆ ئازادكردنی موسڵ هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن له پشت هێزه‌كانی عیراقییه‌وه‌یه كه له‌م ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی ئازادكردنی موسڵ تا ئێستا ده‌یان عه‌مه‌لیه‌ی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه و ده‌ستی خۆیان وه‌شاندووه و كۆسپی گه‌وره‌یان دروستكردووه له رێگه‌ی ئازادكردنی موسڵدا" .
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كات هۆكاری دواخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ده‌گێڕێته‌وه و رایگه‌یاند كه "دواخستنی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی حه‌ویجه مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی نه‌بوایه له رووی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیه كه پێش مووسڵ حه‌ویجه ئازاد نه‌كرا ، بۆیه ئێمه وای ده‌بینین هۆكاری ئه‌وه مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه بێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراقی داوای كردبێت پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه نه‌كات، شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئێمه هیچ داواكارییه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ به‌شداری نه‌كردن له شه‌ڕی حه‌ویجه و نه‌شمان بیستووه، ئه‌وه‌شی روون و ئاشكرا بێت له لای ئێمه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عیراقییه‌كانیش كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پڕۆسه‌ی ئازادكردنی حه‌ویجه و ناوچه‌كانی تر ده‌ست پێده‌كات، ئێمه پێشتر چه‌ند جارێكی تر له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئیداره‌ی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و به‌رنامه‌مان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن حه‌ویجه ئازاد بكه‌ین".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه دوای ئازادكردنی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر، ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی تری هاوپه‌یمانان دانیشتن بكه‌ین و رێككه‌وتنێك بكه‌ین له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، وه‌ك چۆن بۆ شه‌ڕی موسڵ دانیشتین و رێككه‌وتنمان كرد".
به‌رپرسه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه پێشتر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه، دووپاتیكرده‌وه كه "هێزی پێشمه‌رگه رۆڵی كاریگه‌ریان ده‌بێت له ئازادكردنی حه‌ویجه و ده‌ورووبه‌ری".
له باره‌ی مه‌رجی پێشمه‌رگه‌ش بۆ به‌شداریكردنی شه‌ڕی رزگاركردنی حه‌ویجه، شێخ جه‌عفه‌ر رایگه‌یاند كه "ئێمه شه‌ڕ به مه‌رج ناكه‌ین، به‌لای ئێمه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان داعشه، بۆیه شكاندن و له‌ناوبردنی داعش و نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته بۆ ئێمه، به‌ڵام به راستی به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌وێ رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و داهاتووی ناوچه‌كه و جێگیربوونی هێزه‌كانیش دیاری ده‌كرێت".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا و له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی تری سنووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پێشمه‌رگه به نیگه‌رانییه‌وه باس له‌و مه‌ترسیانه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یر بكه‌یت وه‌ك راستییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بینیت له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه، به‌ڵام دوای ئه‌وه نازانین چ رووداوێك دێته پێشه‌وه و چی رووده‌دات و چی ده‌بێت، به‌ڵام كه به‌و شێوه‌یه سه‌یر ده‌كه‌یت له دوای داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان و له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌یه".
قه‌زای حه‌ویجه ده‌كه‌وێته دووری 55 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای شاری كه‌ركووك، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن ، ئه‌م قه‌زایه له ساڵی 2014 كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و چه‌ندین جار له‌و ناوچه‌یه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر شاری كه‌ركوك و كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ ناوچه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستكردووه، تائێستا چه‌ندین جار به‌رپرسانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه داوای ده‌ستپێكردنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه كراوه له حكومه‌تی عیراقی، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی دواخستووه بۆ دوای رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر.
PM:04:11:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت