پاسپۆرتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه
عه‌مید سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌زاره‌ها پاسپۆرت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ته‌واو بوون و داوا له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كات وه‌ریانبگرنه‌وه، چونكه له كاتی كاركردن به سیسته‌می نوێی پاسپۆرت، وه‌رگرتنه‌وه‌كان ئاسان نابن.
عه‌مید سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌بوو رایگه‌یاند: ئێستا به هه‌زاره‌ها پاسپۆرت دانراوه و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن وه‌ریبگرنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی پاسپۆرت دێته پێشه‌وه و له كاتی كارپێكردنی ئه‌و سیسته‌مه‌دا، هاوڵاتیان ناتوانن به ئاسانی پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه ئه‌و په‌نجه مۆره‌ی ئێستا هه‌یه، بۆ پاسپۆرتی داهاتوو جیاوازتره.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له رۆژانی پشوو، هاوڵاتیان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ تا 5ی ئێواره سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت وتی: "دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆی عیراق بڕیار ده‌درێت به وه‌ستانی سیسته‌می پاسپۆرت له عیراق، له‌و كاته‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت داده‌خرێن به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ سیسته‌می نوێ".
ناوبراو باسی تایبه‌تمه‌ندی پاسپۆرتی نوێی كرد و وتی: "پاسپۆرتی نوێ سوودی له‌م سیسته‌مه كۆنه وه‌رگرتووه، به‌ڵام هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌كراون، بۆ نموونه هه‌ندێجار ناو و وێنه‌ی كه‌سێك ده‌چیته سه‌ر پاسپۆرتی كه‌سێكی دیكه، به‌ڵام له سیسته‌می نوێ چاره‌سه‌ر كراوه".
PM:04:46:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت