مه‌لا به‌ختیار: هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كورستان رایگه‌یاند كه گه‌شبینی له‌چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی باشور، ده‌ركه‌وتووه و هه‌فته‌ی ئایینده، كۆبوونه‌وه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا، ده‌كرێ.
مه‌لا به‌ختیار له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكدا به‌ناوی "یاده‌وه‌ری ته‌عریب و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان"، رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ (20/7/1961) یادی شاڵاوی به‌ربڵاوی رژێمی سوریایه بۆ ره‌شبگیری و راگواستنی كورد له‌رۆژئاوای كوردستاندا، سه‌یره..!".
مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی: "ناسیونالیزمی دواكه‌توی عه‌ره‌بی، له‌سوریا و عیراقدا، دووانه‌ی یه‌ك رێبازی شۆڤێنییه‌تن. هه‌ردوو لایان، له‌سییه‌كانه‌وه سه‌ره‌تای شۆڤێنییه‌تیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانیشه‌وه به‌ربڵاو ناسیونالیزمی عروبه‌یان، به‌تایبه‌تی دژی كورد، سه‌پاند".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "ئێستا، كه ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه، كورد وه‌كو ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ماوه، گه‌شبینی له‌چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی باشور، ده‌ركه‌وتووه".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كورستان ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌فته‌ی ئایینده، كۆبوونه‌وه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا، ده‌كرێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌هه‌فته‌ی ئایینده رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵده‌بژێرن و پێ ده‌نێنه قۆناغێكی سیاسی نوێی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه سیاسییه نیشتمانییه‌كان.. له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا.. شۆڤێنییه‌تی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانیش له‌چوارده‌وری كوردستان، له‌ئاوابوونی شكستدان!".
PM:04:52:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3482
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت