به‌ته‌مای پرۆژه‌یه‌كی سینه‌مایی گه‌وره‌یه
وێستگه نیوزـ
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی به‌نیاز ئه‌وه‌یه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره له قاهیره-ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌به‌رێت.
هه‌یفا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سامح عه‌بدولعه‌زیز-ی ده‌رهێنه‌ر كه له‌چه‌ند كارێكی هونه‌ریدا هاوكاری یه‌كتر بوون، ئه‌م پرۆژه زه‌به‌لاحه به‌ڕێوه‌ده‌بات كه له فیلمێكی سینه‌مایی جیاواز له‌روی بیرۆكه و ناوه‌ڕۆكه‌وه پێكهاتووه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێ بكرێت، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی ئاماده‌كاری و ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆژه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یفا وه‌هبی له‌سه‌ر ئه‌لبومه نوێنه‌یه‌كه‌ی كار ده‌كات و پێش ئه‌وه‌ش به فه‌رمی ئه‌لبومه‌كه رابگه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بانگه‌شه‌شی له كۆگا و بازاڕه گه‌وره‌كانی ئینته‌رنێت بۆ كردووه.
PM:06:02:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2033
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت