كوه‌یت 48 سه‌عات مۆڵه‌تی دا به باڵیۆزی ئێران تا ئه‌و وڵاته جێبێڵێت
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له كوه‌یت
وێستگه نیوز- حكومه‌تی كوه‌یت 48 سه‌عات مۆڵه‌تی دا به باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی كوه‌یت دوای چه‌نج سه‌عاتێك هات له داوایه‌كی بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئێران تا ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی له 14 كارمه‌نده‌وه كه‌مبكاته‌وه بۆ 9 كارمه‌ند.
هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی كوه‌یت دوای ئه‌وه هات كه ئه‌ندامانی "گروپێكی تیر‌وریستی" تۆمه‌تبار كران به‌وه‌ی له ئێران مه‌شقیان پێكراوه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه له‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران كراوه، داوا له دیپلۆماتكاره‌كان كراوه له ماوه‌ی 45 رۆژدا ئه‌و وڵاته جێبێڵن و كاری سه‌رجه‌م لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات رابگرن به‌هۆی ئیدانه‌كردنی ئه‌ندامانی "گروپی عه‌بده‌لی" به ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن له‌گه‌ڵ ئێران و حزبوڵای لوبنانی.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوودا دادگای ته‌میزی كوه‌یت بڕیاری دا به زیندانیكردنی ئه‌ندامانی "گروپی عه‌بده‌لی" به چه‌ندین ساڵی جیاواز.
ئه‌و پرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئابی 2015 كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت ده‌ستگیركردنی گروپێكی "تیرۆریستی" و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر چه‌كی له ناوچه‌ی ئه‌لعه‌بده‌لی باكووری كوه‌یتی پایته‌خت راگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی كوه‌یتی له تاران بانگهێشت كرد بۆ زانینی ورده‌كاری رووداوه‌كه.
PM:06:06:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4754
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت