مه‌لا به‌ختیار: ئێران ئه‌نجامدانی ریفراندۆم قبوڵ ناكات
وێستگه نیوز - به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌تكرده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار وتی: به‌رپرسانی ئێران پێیان راگه‌یاندین كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم قبوڵ ناكه‌ن و چاوەڕوانی شتی باشیان لێ نەکەین".
وتیشی: "به ئێرانمان وت وه‌ڵامی ئێوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه كوردستانییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ین و بۆچوونی وڵاتانی تریش وه‌رده‌گرین".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "وڵاتان به وردی له ریفراندۆم تێنه‌گه‌یشتوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "وه‌ك یه‌كێتی به ته‌نها بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆممان نه‌داوه تا به‌ته‌نیا ره‌تی بكه‌ینه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به مه‌حاڵ ده‌زانین و ئه‌گه‌ر نه‌كرێته‌وه یه‌كێتی هه‌ڵوێستی كۆتایی ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "چۆنیه‌تی و واده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تاووتوێ ده‌كه‌ین".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن بتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات ئێمه لاریمان نییه و ده‌كرێت لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكبكه‌ون".
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێکی باڵای یەکیتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی بانگهێشتی ئێران کرا بۆ وتووێژکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم.
PM:06:10:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3359
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت