ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی: "ئه‌یلولی ره‌ش" بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژنه‌وه‌ی ئه‌منی و جیۆسیاسی هۆشداریی له‌وه‌دا كه "ئه‌یلولێكی ره‌ش" چاوه‌ڕوانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و یەکێک لە هۆکارەکانیش سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانە له عیراق کە وڵات پارچەپارچە دەکات.
سۆمه‌ر ساڵح، ئه‌ندامی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژنه‌وه‌ی ئه‌منی و جیۆسیاسی له چاوپێكه‌وتنێكدا كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه وتویه‌تی: "ئه‌مریكا كارێكی خراپ به‌سه‌ر ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش دوای لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان واشنتن و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به سوریا و دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و وڵاته هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه."
سۆمه‌ر ساڵح وتویه‌تی: "له‌وه ده‌ترسم ئه‌مریكا لێكتێگه‌یشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌ده‌ردی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له 15ی ته‌مموزی 2016 به‌رێت كه تیایدا گفتوگۆكان چونه قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام له دوا ساته‌كاندا ئه‌مریكا كشایه‌وه، ئه‌ی كه‌واته ئه‌وكاته ئه‌مریكا چی ده‌كات؟ كه‌واته واشنتن ناوچه‌كه به‌ره‌و ئه‌یلول ده‌بات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژنه‌وه‌ی ئه‌منی و جیۆسیاسی رونیكردووه‌ته‌وه كه بۆچی باسی مانگی ئه‌یلول ده‌كات و وتویه‌تی: "شته‌كان رونن، هه‌ندێك روداو هه‌ن له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو روده‌ده‌ن، بۆنمونه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له عیراق كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پارچه‌پارچه‌كردن و ئاژاوه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سوپای توركیا ده‌ست له باكوری سوریا وه‌ربدات".
به‌وته‌ی سۆمه‌ر ساڵح ئه‌مریكا باش ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ناسێت، بۆیه مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م لێدوانه ئیجابیانه‌ی ئێستا واشنتن و لێكگه‌یشتنه‌كانی به‌رامبه‌ر مۆسكۆ ته‌نها بۆ به‌فیڕۆدانی كات بێت تا دۆخه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌وكاته‌ش ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتن و تێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌كشێته‌وه."
راشیگه‌یاند كه چۆن ئه‌یلول ره‌ش نه‌بێت، ئه‌وه‌تا چاوه‌ڕوانی راپه‌ڕینی سێیه‌می فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كه‌ین كه تاكه بژارده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه، له عیراق چاوه‌ڕوانی چه‌ند روداوێكین كه له‌وانه‌یه كاره‌ساتبار بێت، یان سیناریۆی ده‌ستدرێژیی توركیا بۆسه‌ر سوریا كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌م دۆسیانه ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌وسه‌ری، ئه‌وا سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌وباوه‌ڕه‌شدا بووه كه ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات گڕ به قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه بنێت، ئه‌مه جگه‌له ته‌نگژه و بارگرژیی نێوان تاران و واشنتن به‌هۆی موشه‌كه بالستییه‌كانی ئێرانه‌وه، یان ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان كه ناوبه‌ناو باسی لێوه ده‌كرێت، بۆیه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ده‌بات، كه‌واته یان ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی سه‌رتاسه‌ری یان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری روبدات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌ڕاستی به‌ره‌و "ئه‌یلولێكی ره‌ش" ده‌ڕۆین.
PM:06:33:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2525
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت