نیویۆرك تایمز: ئه‌و شه‌وه‌ی محه‌مه‌د بن نایف نه‌خه‌وت
شای سعودیە لەگەڵ جێنشینی پێشوو و جێنشینی نوێ
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د بن نایف جێنشینی پێشووی سعودیه له‌ژێر فشاردا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه و له ئێستادا له ماڵه‌كه‌ی له شاری جه‌دده خراوه‌ته ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه و له‌ژێر چاودێریدایه و بۆی نییه به ئازادی جموجوڵ بكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له ژماره‌ی رۆژی 18ی ته‌مموزدا ورده‌كاری نوێی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی بوونی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان به جێنشینی شای وڵاتی سعودیه و لابردنی محه‌مه‌د بن نایف له‌و پۆسته بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "شه‌وێكی زۆر درێژ بووه بۆ محه‌مه‌د بن نایف و نه‌خه‌وتووه و فشاری زۆری لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت و دڵسۆزی بۆ جێنشینه لاوه‌كه ده‌ربڕێ و به‌و ئاسانییه نه‌بووه كه به‌رپرسانی سعودیه باسیان كرد".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه وه‌ك ره‌فتاری ساڵانه‌یان له دوارۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی رابردوودا هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شای سعودیه له سه‌روو هه‌موویانه‌وه شا و گه‌وره شازاده‌كان له شاری مه‌ككه كۆبوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی نزیك له خێزانی فه‌رمانڕه‌وای سعودیه بڵاویكرده‌وه كه له 20ی حوزه‌یرانی رابردوودا گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی سعودیه و شازاده‌كان له كۆشكی سه‌فا له شاری مه‌ككه له‌سه‌ر بانگهێشتی شا سه‌لمان كۆبوونه‌ته‌وه و له نیوه‌شه‌ودا بانگهێشتی محه‌مه‌د بن نایفی جێ‌نشین كراوه بۆ بینینی شا و دوای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی لێوه‌رگیراوه، براوه‌ته ژوورێكی تایبه‌تی و داوای لێكراوه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت.
محه‌مه‌د بن نایفی ته‌مه‌ن 57 ساڵ داوای لێكراوه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ره‌تیكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات و به‌هۆی ماندووبوونی و هیلاكی له ده‌ره‌نجامی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن داواكه‌ی قبوڵ كردووه و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان بووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنه‌ی له ساڵی 2009دا روویدا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی محه‌مه‌د بن نایف هه‌بووه و بریندارییه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتر بووه كه له‌و كاته‌دا باس كرا".
ئاماژه‌شی به كه‌سه نزیكه‌كانی محه‌مه‌د بن نایف كردووه كه نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی ناوبراو ده‌ربڕیوه به‌هۆی هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی كه جارجار ئازاری توندی هه‌بوه و هه‌ندێك جار بێتاقه‌ت و نیگه‌رانی كردووه و ناچاربووه ده‌رمانی ئازارشكێن بخوات به‌جۆرێك وایلێهاتووه نیمچه ئالووده‌ی ئه‌و ده‌رمانانه بووه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه دوای ره‌زامه‌ندی محه‌مه‌د بن نایف بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی پۆسته‌كه‌ی، بانگهێشتی "ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت" كراوه و به ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی راگه‌یه‌ندراوه كه محه‌مه‌د بن نایف كێشه‌ی "ئالووده‌بوونی هه‌یه" بۆیه شایسته‌ی وه‌رگرتنی پۆستی شا نییه.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی باڵای سعودیه‌وه ره‌تیكرده‌وه ناوبراو فشاری لێكرابێت و له وه‌ڵامێكی نووسراودا بۆ رۆژنامه‌كه، به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه محه‌مه‌د بن نایف یه‌كه‌م كه‌س بووه دڵسۆزی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ربڕیوه و له‌سه‌ر داوای جێنشینی نوێ به‌ڤیدیۆ وێنه‌ی گیراوه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی سعودیه ئاشكراشیكرد كه له ئێستادا محه‌مه‌د بن نایف له كۆشكه‌كه‌ی له شاری جه‌دده ده‌ژی و پێشوازی له میوانه‌كان ده‌كات و سه‌ردانی شا و جێنشینی نوێی كردووه.
نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دواتر محه‌مه‌د بن نایف گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی له شاری جه‌دده و خراوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه و له‌ژێر چاودێریدایه و بۆی نییه به ئازادی جموجوڵ بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌ك ته‌نها خۆی، به‌ڵكو باڵاترین پیاوه‌كانی له ده‌زگای ئاسایش به‌ناوی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لهویرنی كه رۆڵێكی میحوه‌ری هه‌بووه له هاریكاری ئاسایش له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خراوه‌ته ژێر چاودێری و مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگیری ئه‌مریكا به‌هۆی رووداوه‌كانی سعودیه‌وه هه‌ر له لابردنی محه‌مه‌د بن نایف و ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لهویرنی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌منی سعودی نزیك له محه‌مه‌د بن نایف، نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته كۆشی سپی كه ره‌نگه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگیری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بكات.
محەمەد بن سەلمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود له مانگی ئابی 1985
لەدایكبووە و كوڕی شەشەمی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای ئێستای
سعودیه‌یه.
محەمەد بن سەلمان بڕوانامه‌ی بەكالیۆرۆسی لە یاسا ھەیە و خاوەنی
بیرۆكەی دیدگای 2030 بۆ قۆناغی دوای نەوتە لەو وڵاته، بن سه‌لمان رۆڵی
سەرەكی لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و شەڕی حوسییەكان لە یەمەن ھەیە.
سه‌رچاوه: BBC
PM:07:42:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7337
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت