له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا رۆژانە پێنج تانکەر نەوت لە بەغداوە دێت بۆ  سلێمانی و لە هەفتەی ئایندەوە لە قەرەداغ و دووکان نەوت دابەشدەکەن.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، لە ئێستادا رێژەی هاتنی نەوت لە بەغداوە بۆ سلێمانی لە دوو تانکەرەوە بۆ پێنج تانکەری رۆژانە زیادیکردووە.

وتیشی، لە ئێستادا رێژەیەک نەوتی عەمبارکراویان هەیە، کە لە هەفتەی داهاتووەوە لە سنوری قەزاکانی قەرەداغ و دوکان دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوت و دواتریش نەوت لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دابەش دەکەن.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی وتیشی، لەدوای تەواوکردنی ئەو ناوچانە دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی.

راشیگه‌یاند كه‌ لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای سلێمانیدا داوا لە بازرگانان دەکەن دەستبکەن بە هاوردەکردنی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزێت.

محەمەد حەسیب: لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەینەوە بە دابەشکردنی نەوت

Posted by NRT on Thursday, July 20, 2017


PM:08:35:20/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 7284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو