له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركرده‌یه ده‌ركه‌وت
غه‌زه‌ل مسته‌فا، براوه‌ی سێیه‌می پڕۆگرامی كورد ئایدڵ
وێستگه نیوز-
غه‌زه‌ل مسته‌فا، براوه‌ی سێیه‌می پڕۆگرامی كورد ئایدڵ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ركه‌وت و سه‌ردانی گڵكۆی عه‌تای كوڕی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیشی كردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو وێنه‌ی غه‌زه‌ل بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ له گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌غه‌زه‌ل مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی گۆڕی شه‌هید عه‌تایان كردووه و تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی داناوه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودیش هیوای خواستووه غه‌زه‌ل به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی.
PM:09:37:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 87155
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت