هۆشیار زێباری: له‌شه‌ڕی موسڵدا 40 هه‌زار مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه
مزگەوتی نووری پێش تەقاندنەوەی لە لایەن داعشەوە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی كورد، له شه‌ڕی مووسڵدا 40 هه‌زار مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی به‌ر ژێر خانی ئه‌و شاره كه‌وتووه.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیندبندنتی به‌ریتانی وتوویه‌تی: "هێشتا زۆرێك له ته‌رمی كوژراووه‌كان له ژێر داروپه‌ردووی خان و بینا رووخاوه‌كاندا ماوه و دانیشتووانی شاره‌كه رووبه‌ڕووی ناسۆر و نه‌هامه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی لێدوانی زێباری، له شه‌ڕی مووسڵدا 40 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراوون و زۆربه‌شیان له ئاكامی بۆردومانی پۆلیسی ئیتحادی و بۆردومانی فڕۆكه‌كان و هێرشه‌كانی داعش كوژراوون.
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پۆلیسی ئیتیحادی به تۆپی قورس بۆردومانی چڕی خۆرئاوای مووسڵی كردووه و به‌و هۆیه‌وه ژێر خانی شاره‌كه‌ی هه‌ڵته‌كاندووه.
داعش له 2014دا ده‌ستی به‌سه‌ر مووسڵدا گرت و له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه ده‌ستیپێكرد و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 900 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره بوون.
هۆشیار زێباری حكومه‌تی عیراقیشی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه وه‌ك پێویست نه‌چووه به ته‌نگ هاوكاریكردنی ئاواره و لێقه‌وماوانی شه‌ڕه‌كه‌وه.
سوپای عیراق رایگه‌یاندووه، له شه‌ڕی موسڵدا 23 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراوون، به‌ڵام له باره‌ی زیانی گیانی مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
وێڕای كۆنترۆڵكردنی مووسڵ، هێشتا ته‌له‌عفه‌ر به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ماوه و له سنووری كه‌ركووكیش شارۆچكه‌ی حه‌ویجه هێشتا له ده‌ست داعشدایه.
PM:12:20:21/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت