په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: زه‌نگی ئه‌مریكا نه‌بیستین ، كه‌ڕمان ئه‌كا
د. فه‌رهاد قاد
وێستگه نیوز – په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته گوێ له بۆچوونی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه، بگیرێت و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی "زه‌نگی ئه‌مریكا نه‌بیستین، كه‌ڕمان ئه‌كا".
د. فه‌رهاد قادر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له بیرمه تازه شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرابوو، وته‌بێژی كۆشكی سپی وتی : ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ (3) ساڵی پێویسته".
د. فه‌رهاد قادر ده‌ڵێت: "ئه‌م قسه‌یه بۆ زۆر كه‌س جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چۆن رێكخراوێكی تیرۆریست به چه‌ند سه‌د كه‌سێكه‌وه به رۆژێك شارێك بگرن و ئه‌مریكا و ئه‌و هه‌موو وڵاته سێ ساڵیان پێویست بێت بۆ ئازاد كردنی؟!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "راڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه كه ئه‌مریكا وه‌ك ئێمه بێ پلان نییه و بێهووده‌ش قسه ناكات، هه‌ربۆیه رێك دوای سێ ساڵ شاره‌كه ئازادكرا !".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مه و زۆر نموونه‌ی تر راستییه و ده‌بێ وه‌ك كڵاورۆژنه‌یه‌ك لێیوه بڕوانرێته وته‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا (به‌هه‌ندیش وه‌ربگیرێن ) له‌مه‌ڕ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوی بۆ بنێین به پرسی ریفراندۆمیشه‌وه".
ئه‌م بۆچوونه‌ی د. فه‌رهاد قادر له كاتێكدایه سه‌ره‌ڕای بۆچوونی ئه‌مریكا كه كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پیرمام بوون له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌یلولی داهاتوودا پرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
پێشتر بریت مه‌كگۆرگ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەشەڕی دژ بە داعش رایگەیاند: بەڕاشكاوی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان‌مان رەتكردوه‌تەوە و لەگەڵ گفتوگۆی نێوان عیراقییەكانداین.
AM:08:28:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5426
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت