"به پێی پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌ر كه‌سێك جیاكاری به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كانی عیراق بكات سزا ده‌درێت"
وێستگه نیوز – ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه به پێی پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌ر جیاكارییه‌ك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عیراق بكرێت به‌تاوان داده‌نرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن سزا ده‌درێن.
زانا رۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی هه‌ینی 21/7/2017 له شاری به‌غدا و له هوتێلی ره‌شید به‌شداری له وۆرك شۆپێك كرد سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای (حمایه التنوع ومنع التمییز)كه له‌لایه‌ن رێكخراوی یوئێن دی پی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
زانا رۆستایی له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك وتی: "ئه‌م پڕۆژه یاسایه باس له مافی كه‌مینه‌كان ده‌كات له ده‌وڵه‌تی عیراقی بۆ ئه‌وه‌ی جیاكارییان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت و مافه‌كانیان پارێزراوبێت وه‌كو چۆن له ده‌ستوری عیراقی باسی لێوه كردوه به‌یه‌كسانی مافه‌كانیان پارێزراوبێت وه‌كو هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی".
وتیشی: "به‌پێ ئه‌م پڕۆژه یاسایه هه‌ر جیاكارییه‌ك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عێراق بكرێت به‌هۆی(ئاین، ره‌نگ، زمان، نه‌ته‌وه، بیڕوباوه‌ڕ) هه‌ر هۆكارێكی تر بێت به‌تاوان داده‌نرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌زیندانی و غرامه‌ی توند سزا ده‌درێن".
رۆستایی راشیگه‌یاند: "له‌م ۆرك شۆپه‌دا ئێمه به‌شدارێكی كارامان كرد و بیر و ڕای خۆمان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه ده‌ربڕی و داوامان كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پله و پۆستی ده‌وڵه‌ته‌وه كاری جیاكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌بێت سزاكانیان قورس‌تر بێت".
بڕیاروایه ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مامی مرۆڤه‌وه پیشكه‌شی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت بۆ په‌سندكردنی.
AM:09:47:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2885
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت