راگەیاندنی گۆڕان: وه‌زاره‌تی دارایی ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات
وێستگه نیوز – كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه "به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی كاش له بانكه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ناتوانێت موچه‌ی ته‌واوی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات".
كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه كه "تائێستا كێشه‌ی راكێشانی پاره‌ی نه‌وت له هاڵك بانك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه پاره له بانكه‌كانی هه‌رێمدا نه‌ماوه".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه، ناتوانێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و پێشتریش به ڕاپۆرتێكی نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌م كێشه‌یه ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
كه‌ی ئێن ئێن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی به فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه توركیه‌دا هه‌یه..".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 22ی مانگی ته‌مموزه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مووچه‌ی مانگی ئایاری ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی دابه‌شكردووه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام تا سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت و هێشتا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی وه‌زاره‌ته‌كانی تر دیار نییه.
AM:10:10:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 22202
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت