ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری نائاساییان ئه‌نجام دا
وێستگه نیوز – دوو ئه‌ندازیار كه له پرۆژه‌یه‌كی به‌ریتانی بۆ چاودێریكردنی جه‌مسه‌ری باشوور كارده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور "ئه‌نتاركتیكا" ئه‌نجام دا.
هه‌ردوو ئه‌ندازیار تۆم سیلڤسته‌ر و جولی بوم له كه‌شێكی زۆر سارددا كه پله‌كانی گه‌رما له‌ژێر سفر پله‌ی سه‌دی بوون ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هاوڕێیانی هه‌ردوو ئه‌ندازیاره‌كه ئاماده‌بوون كه ژماره‌یان 18 كه‌س بوو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه یه‌كه‌م ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه كه له كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند.
هاوسه‌رگیرییه‌كه له حكومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه به‌ریتانییه له ئه‌نتاركتیكا تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌نتاركتیكا به ساردترین و وشكترین كیشوه‌ری گۆی زه‌وی داده‌نرێت، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ری هه‌بووه و ئه‌گه‌ری توانه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره به‌ستووه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زیادیكردووه.
سه‌رچاوه: lbc
AM:11:34:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7327
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت