ڤیدیۆیه‌كی شه‌ڕه‌كه‌ی سه‌یدسادق بڵاوده‌بێته‌وه‌

‌دیمەنێک لە شەرەکە

وێستگه‌ نیوزـ

پۆلیسی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، بەهۆی شەڕێکەوە كه‌ لەناو بازاڕی قه‌زاكه‌ رویداوه‌، دوو کەس کوژراون و هەشتی دیکە برینداربوون.

دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 21ی ته‌مموزی 2017 شه‌ڕ له‌نێوان كاسبكارانی بازڕی قه‌زای سه‌یدسادق روویداوه‌ و دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند "شەڕەکە بەهۆی شوێنی کارکردنی ئەو دوولایەنەوە بووە کە کێشەیان هەبووە لەسەر شوێنی کارکردن لەبازاڕی سەرەکیی سەیدسادق".

بەوتەی قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوکەسانەی شەڕیان کردووە خزمی یەکترن و ئامۆزان، پێشترش ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی سه‌یدسادق، له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان كاسبكارانی ئه‌و قه‌زایه‌دا دوو كه‌س كوژراون و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ برینی هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

بەڵام حەیدەر حەسەن، بەڕێوەبەری نەخۆشانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان 8 برینداری ڕووداوەکەی وەرگرتووە و لەو ژمارەیە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".

وتیشی "بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، بریندارەکانی دیکە رەوانەی شاری سلێمانی کراون، بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی خێرا".





PM:04:10:22/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 92552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت