ئه‌وقافی سلێمانی دانانی پرسه له 22 مزگه‌وت قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌وقافی سلێمانی له 22 مزگه‌وت دانانی پرسه‌ی قه‌ده‌غه كردووه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دروستنه‌بوونی فشاری هاتوچۆ له‌و شه‌قامانه‌ی كه مزگه‌وته‌كانی‌لێیە.
فه‌ره‌یدون غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی پرسه‌ی مزگه‌وته‌كانن و ئێستا له نزیكه‌ی 22 مزگه‌وت پرسه نه‌ماوه له‌ناویاندا (حاجی جه‌مال و حاجی حه‌سه‌نی لۆكه) له شه‌قامی سالم، مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دین له ئیبراهیم پاشا، چونكه ئه‌وانه شه‌قامی سه‌ره‌كین و له كاتی بوونی پرسه، هاتوچۆی خه‌ڵك و ئوتومبیل ئه‌سته‌م ده‌بوو، وتیشی کە له پرۆسەی رێكخستنه‌وه‌ی پرسەی مزگەوتەکان به‌رده‌وام ده‌بن.
فه‌ره‌یدون غه‌ریب وتیشی "لابردنی پرسه له‌و مزگه‌وتانه به راوێژکردنه له‌گه‌ڵ مامۆستای ئایینی مزگه‌وته‌كه و ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش کە مزگه‌وته‌كه‌ی دروستكردووه، هه‌ندێكیشیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌لایانه‌وه ئاسایی بووه گێڕانی پرسه‌ی تێدا قه‌ده‌غه بكرێت".
سەبارەت مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی ناسراو به "مزگه‌وتی حاجی ئه‌حه سوور" یه‌كێكه له مزگه‌وته تازه و مۆدێرنه‌كانی سلێمانی و ده‌كه‌وێته به‌رده‌م شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌رامبه‌ر ته‌لای هونه‌ر، ئه‌و مزگه‌وته‌ش دوو هۆڵی گه‌وره‌ی پرسه‌ی پیاوان و هۆڵی پرسه‌ی ژنانیش له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام زۆرجار كه پرسه‌ی تێدا ده‌بێت فشاری زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دروست ده‌كات.
لەوبارەیەشەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی وتی "بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی پرسه له‌و مزگه‌وته‌ش پێشنیاز هه‌یه بۆ داهاتوو پرسه‌ی تێدا لاببرێت،بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی پرسه‌ی گه‌وره‌ن تاڕاده‌یه‌ك له قه‌ده‌غه‌كردنی پرسه تێیدا وه‌ستاوین".
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیاینی سلێمانی نزیكه‌ی 200 مزگه‌وت له سلێمانی هه‌یه.
PM:06:22:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 15188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت