"گومان دهكرێت 173 ئهندامی داعش پلان بۆ هێرشكردنهسهر ئهوروپا دابڕێژن"
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) لیستێک له ناوی ئەندامانی رێکخراوی داعشی بڵاوكردهوه كه 173 ناوی لەخۆ گرتووە و بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) ئاماده كراوه.
دهزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئەو زانیارییانەی لە عیراق و سوریا کۆکردووەتەوە و گومان دەکرێت ئەو 173 کەسە پیلان بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ئەوروپا دابنێن، بهڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەست ئینتەرپولدا نییە سەبارەت بە چوونە ناوەوەی ئەو تیرۆریستانە بۆ ئەوروپا، تهنها ئهوهنده نهبێت كه هۆشداری بهو وڵاتانه دراوه.
ئینتەرپول ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو 173 تیرۆریستە ”رەنگە" لەناو داعش فێری دروستکردنی بۆمب کرابن و مەشقیان لەسەر ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی کردبێت.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی سوریا و دروستبوونی داعش، سەدان گەنجی ئەوروپا پەیوەندییان بەو رێکخراوەوه کرد و له شهڕوپێكدادانهكانیشدا ژمارەیەکیان کوژران، گومانیش دەکرێت ژمارەیەکش بە فەرمانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
شەڕی ناوخۆیی سوریا لە مانگی ئاداری 2011ەوە لە نێوان گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه وڵاته و رژێمی بهشار ئهسهد دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی دهیان هەزار هاوڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆنی دیکە.
PM:06:49:22/07/2017
ئهم بابهته 3969
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت