وێستگه نیوزـ
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له خۆرهه‌ڵاتی یۆنانی دا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 500ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌دان که‌س له‌گه‌شتیاران و دانیشتوانی دورگه‌ی کۆس له خۆرهه‌ڵاتی یۆنان شه‌وی رابردوویان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و باخچه‌و باخه‌کانی زه‌یتون و ناو ئۆتۆمبێله‌کانیان به‌سه‌ربرد، ئه‌وه‌ش دوای بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 2 که‌س و بریندابوونی 500 که‌س له‌ناوچه‌ی ده‌ریای ئیجه‌ی نیوان یۆنان و تورکیا.
هه‌ربه‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه دوو بریینداری دیكه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2017 له یۆنان تۆمارکراوه كه ته‌ندروستیان ناجێگیره و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه دورگه‌ی کریت له‌باشوری ئه‌و وڵاته.
ناوه‌ندی روپێوی جێۆلۆجی ئه‌مریكاش ئاشكرایكردووه كه بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 21ی ته‌مموز به 6.7 پله به پێوه‌ری رێكخته‌ر تۆمار كراوه.
PM:07:41:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4255
جار خوێنراوه‌ته‌وه