سێ كه‌س له به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه برینداربوون
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا ئاشكرایكرد له ناوچه‌یه‌كی باشوری خۆرئاوای ئه‌و شاره بۆمبێكی ته‌وقیتكراو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئاشكرایكرد كه بۆمبه‌كه له ناوچه‌ی ره‌زه‌وانیه-ی باشوری خۆرئاوای به‌غدا له نزیك یاریگایه‌كی میللی ته‌قیووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش هاوڵاتیی مه‌ده‌نین.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته نزیك شوێنی روداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه.
به‌غدای پایته‌خت ناوبه‌ناو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ته‌وقیتكراو و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌رده‌وامیی روداوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌ت به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لابردووه و به‌شێك له ناوچه‌ی كه‌راده‌شی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵێنیشی داوه ئه‌و ناوچه‌یه كه گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی به‌خۆه‌وه بینی به‌ته‌واوی بكاته‌وه.
PM:09:29:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت