سەدر: رێگه مه‌ده‌ن ئه‌وه‌ی خاكی عیراقی راده‌ست كرد، سه‌ركه‌وتنی موسڵ بۆخۆی ببات
موقتەدا سەدر لەکاتی پێشوازیکردنی لە گەنجانی موسڵ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌رد داوای له گه‌نجانی عیراق كرد د‌رك به مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن قۆرخكاره‌كان "ئه‌وانه‌ی خاكی عیراقیان دا به تیرۆرستان" خۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی موسڵ بۆخۆیان به‌رن.
رۆژی شه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2017، وه‌فدێك له گه‌نجانی شاری موسڵ سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانیان له شاری نه‌جه‌ف كرد بۆ ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه كه سه‌در پێشوازیی له‌و گه‌نجانی موسڵ كردووه و هانی داون ئه‌وانه بكه‌ن به پێشه‌نگی خۆیان كه له‌پێناو موسڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه و دڵسۆزی نیشتمانه‌كه‌یان بن.
موقته‌دا سه‌در ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گه‌نجانی موسڵی به هه‌وڵێ: بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری و پته‌وكردنی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌قه‌ڵمداوه.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له گه‌نجانی شاری موسڵ كردووه له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن و د‌رك به‌و مه‌ترسییانه بكه‌ن كه له ئارادان و رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌سانی قۆرخكار كه ده‌مارگیریی تایه‌فیان چاند و خاكی عیراقیان راده‌ستی تیرۆرستان كرد، خۆشیی سه‌ركه‌وتن له موسڵ بكه‌ن به مۆركی خۆیان.
له 10ی ته‌مموزی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.
PM:11:00:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4275
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت