كه‌شناسی هه‌رێم: سبەینێ پله‌كانی گه‌رما نزم دەبنەوە
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: هه‌ولێر به‌رزترین پله 47، سلێمانی 45، دهۆك 45، كه‌ركوك 50 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2017، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به دوو بۆ چوار پله نزم ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك هاتووه سبه‌ینێ به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 44 پله، سلێمانی 42، دهۆك 43، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:30:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 41405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت