وه‌زاره‌تی دارایی گرێبه‌ستی 104 فه‌رمانبه‌ری كاره‌بای سلێمانی نوێكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی 104 فه‌رمانبه‌ری گریبه‌ستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ ماوه‌یی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
به‌نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره 4024 له 18ی ته‌مموز ده‌رچووه واژۆی هۆگر شاڵی، بریكاری وه‌زیری وه‌زاره‌تی كاره‌بای له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: "ئاماژه به نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووبی /ب.گشتی بوودجه /ب. میلاكات ژماره (2934) له 4ی ته‌مموزی 2017، بڕیارماندا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و 104 به‌رێژه‌ی كه ناو‌و بڕوانامه و ناونیشان و مووچه و شوێنی كاركردنیان له لیستی هاوپێچدا، كه بەباخان به‌رزان عه‌بدوڵا ده‌ست پێده‌كات و به جمعه عه‌لی كۆتایی دی‌ێت، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تمان/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له 1/1/201/ تا 31/12/2017".
له نوسراه‌كه‌دا هاتووه: مووچه‌كانیان به پێی رینماییه‌كان خه‌رجبكرێت و هیچ مووچه‌ی دیكه‌یان نه‌بێت.
AM:10:49:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 10277
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت