دیمه‌ن و روداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی جیهان له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا
وێستگه نیوزـ
گه‌شتیاری له دورگه‌ی كریمه- كچێك له‌كاتی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی بیانی له كه‌ناری سوداكۆ.
نمایشی فڕۆكه‌ی میك-35 له پێشانگای ماكس-2017ی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی جۆكۆفسكی، مۆسكۆ – روسیا، میك-35 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی فره‌ئه‌ركه.
ڤلادیمێر پوتن له پێشانگای ماكس-2017ی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی جۆكۆفسكی له نزیك مۆسكۆ 18ی ته‌مموزی 2017.
به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له كاراكس – فه‌نزوێلا 18ی ته‌مموزی 2017.
ژنێكی كۆریای باكور به چه‌ترێكی هاوینه‌وه به‌ره‌و گوڵفرۆشێك ده‌ڕوات، پیۆنگ یانگ 18ی ته‌مموز.
داری به‌یسبوڵی مارۆچی له ژوره شینه‌كه‌ی كۆكشی سپی، له نمایشی Made in America به‌رهه‌مه‌كانی كۆشكی سپی له واشنتن نمایش كران، 17ی ته‌مموز.
زۆرانبازێكی سۆمۆ به‌ناوی كایه‌و ژه‌مه خواردنی "چانكو" له هۆڵی سه‌ره‌كیی په‌رستگای غانگۆچی یاكوشیدۆ له ژاپۆن ده‌خوات، په‌رستگاكه له‌لایه‌ن ئه‌و زۆربانبازانه‌ی سۆمۆ به‌كارده‌هێنرێت كه سه‌ربه رێبازی تۆمۆزۆنا-ن.
لایه‌نگرانی حزبی "فریتیلین" له ته‌یموری خۆرهه‌ڵات به‌شادریی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن 19ی ته‌مموز.
گه‌یشتنی تیمی مه‌له‌وانیی ئیقاعیی روسیا بۆ كۆتایی پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانیی جیهان له هه‌نگاریا.
دابەشکردنی هاوکاریی مرۆیی ناوه‌ندی روسیا بۆ پێكهاتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی سوریا له پارێزگای قنێتره-ی سوریا.
توتیی غه‌تاس، له دورگه‌ی سكۆمه‌ر وله نزیك كه‌ناری بیمپه‌رویكشیر له وێڵز ژماره‌یه‌ك مارماسیی گرتووه، 18ی ته‌مموز.
چه‌ند منداڵێکی شاری موسڵ له گۆڕه‌پانی خوێندنگاكه‌یان یاری ده‌كه‌ن، 18ی ته‌مموز.
ده‌رچوانی په‌یمانگای مۆسكۆ كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه، گۆڕه‌پانی سور، مۆسكۆ – روسیا.
به‌فر له چیلی، دانیشتوانی شاری سانتیاگۆ دڵخۆشن به بارینی به‌فرێكی زۆر، 15ی ته‌مموز.
هه‌وره تریشقه‌یه‌ك له ته‌لارێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن ده‌دات، شاری بۆردۆ- فه‌ره‌نسا 18ی ته‌مموز.
كچانی روسیا له كه‌ناری روباری مۆسكۆ و له پاركی گۆركۆگۆ خۆیان داوه‌ته به‌ر خۆر 19ی ته‌مموز.
كچێكی قیزغیزستانی له‌سه‌ر ده‌ست وه‌ستاوه و له فیستڤاڵێكی كلتوریدا
تیر به قاچ لە کەوانەکەیەوە ده‌هاویژیت، فیستڤاڵه‌كه به (فیستڤاڵی ئتنۆ) ناسراوه و له گوندێكی نزیك ده‌ریاچه‌ی ئیسك كۆل-ی ئه‌و وڵاته له 15 ته‌مموز سازكراوه.
دروێنه‌ی گه‌نم له ناوچه‌ی كراسنۆدارسكی كرای له روسیا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌ره‌ی شه‌ڕی خۆرهه‌ڵاتی شاری رققه، 19ی ته‌مموز.
كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی ماریبوزا له ولایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا 19ی ته‌مموز.
ئاسه‌واری بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی توركیا، 12ی ته‌مموز.
نوێژی هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می مزگه‌وتی ئه‌قسا له فه‌له‌ستین 21ی ته‌مموز.
دوای لێزمه‌بارانێك له شاری مۆمبای هندستان، گه‌نجه‌كانی ئه‌و شاره له نزیك به‌نداوی ده‌ریاچه‌ی بوفای خۆیان فێنك كرده‌وه 20ی ته‌مموز.
PM:02:37:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4401
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت