سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: چاوه‌ڕوانین ئیسرائیل پاشگه‌زببێته‌وه
بینالی یه‌ڵدرم
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند "هه‌رگیز نابێت به هیچ هۆكارێك چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا بۆ موسوڵمانان سنووردار بكرێت. چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چی زووه ئیداره‌ی ئیسرائیل هه‌ستیاری جیهانی ئیسلامی له‌به‌رچاو بگرێت و له‌و هه‌ڵه‌یه پاشگه‌ز ببێته‌وه".
بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه "تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی".
بینالی یه‌ڵدرم نووسیویه‌تی: "تیرۆر ئایین، زمان و نه‌ژادی نییه. جارێكی دیكه به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".
یه‌ڵدرم باسی له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد و وتی: "هه‌رگیز نابێت به هیچ هۆكارێك چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا بۆ موسوڵمانان سنووردار بكرێت. چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چی زووه ئیداره‌ی ئیسرائیل هه‌ستیاری جیهانی ئیسلامی له‌به‌رچاو بگرێت و له‌و هه‌ڵه‌یه پاشگه‌ز ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له چالاكییه‌كانی دژ به په‌رستگای جووله‌كه‌كانیش كرد و وتی: "هاووڵاتییانی جووله‌كه كه سه‌دان ساڵه پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ژین له گرنگترین پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تین".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه میراتگری شارستانییه‌تێكین بێ گوێدانه ئایین، مه‌زهه‌ب، زمان و نه‌ژاد، جیاوازییه‌كانمان به ده‌وڵه‌مه‌ندی زانیوه. له‌به‌رئه‌وه هێرشكردنه سه‌ر په‌رستگای هاووڵاتییانی جووله‌كه به كارێكی دروست نازانین و بانگه‌واز له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین خوێنساردانه مامه‌ڵه بكه‌ن".
بۆ رۆژی دوانزه‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ئیسرائیل رێگری له چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات و رێی نه‌داوه دوو نوێژی جومعه‌ی تێدا بكرێت و ده‌رگای ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌دا داناوه بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سانه بۆ خواپه‌رستی ده‌چنه ناو مزگه‌وته‌كه‌وه.
ماوه‌ی 10 رۆژیشه له چوارده‌وری مزگه‌وتی ئه‌فاس رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رۆژانه له‌نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل رووده‌دات و درێژه‌شی كێشاوه بۆ شاره‌كانی فه‌له‌ستین له كه‌ناری خۆرئاوا.
به‌هۆی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی فه‌له‌ستینی كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی له شاره‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ست پێكردووه.
PM:06:06:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2174
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت