وێنه‌ی په‌یوه‌ندی دادوه‌رێكی داعش له‌گه‌ڵ كچاندا له عیراق بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز – له ماوه‌كانی دواییدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی چه‌كدارێكی داعش له عیراق بڵاوكرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كچه ئێزدییانه‌دایه كه دوای داگیركردنی شه‌نگال كه‌وتنه ده‌ست ئه‌و رێكخراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌نووسه عیراقییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان له مۆبایلی چه‌كدارێكی داعشدا وێنه‌ی دادوه‌ری "ویلایه‌تی دیجله"ی داعشیان به‌ناوی مه‌لا ساجد ئه‌حمه‌د علی شه‌رجی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزدی‌دا له بارودۆخی گه‌رموگوڕدا، دۆزیوه‌ته‌وه.
له 11ی حوزه‌یرانی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند كه گرتووخانه‌یه‌كی داعشیان له به‌ری راستی شاری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه كه ئافره‌ته ئێزدییه‌كانی تێدا زیندانی كراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "سوپای عیراق گرتووخانه‌یه‌كی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشی له گه‌ڕه‌كی 17ی ته‌مووزی شاری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌ر له شكسته‌كه‌یان ئافره‌ته ئێزدییه‌كانیان تێدا زیندانی كردبوو".
به‌گوێره‌ی ئامارێكی شوباتی رابردووی لیژنه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت به چاودێریكردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعش سێ هه‌زار و 200 كه‌سن كه نیوه زیاتریان كچ و ژنن و كراون به "سه‌بایا" و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه بازرگانییان پێوه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆته‌كه، چه‌كدارانی داعش كچ و ژنه ئێزدییه‌كان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گوازنه‌وه و ژماره‌یه‌كیان گیانیان له‌ده‌ست داوه یاخود خۆیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی تریان له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌كاندا كوژراون و به‌شێكیشیان دوای ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ریان خۆیان كوشتووه.
هه‌رچه‌نده شاری موسڵ ئازاد كراوه، به‌ڵام ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م هاوڵاتیی ئێزدی رزگاركراون و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ژماره‌یه‌كیان له شاری ره‌قه و دێر ئه‌لزووری سوریا و ناوچه‌كانی تری عیراقن وه‌ك ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:06:28:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 19900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت