كچێكی سەرۆك كۆماری عیراق بەرگری لە بارزانی دەكات
وێستگه نیوزـ كارزان حەیدەر
د.شیرین فوئاد مەعسوم، كچی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق وەڵامی وەفیق سامەرائی، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق ده‌داته‌وه كه دژایه‌تیی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ریفراندم له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیووه، هاوكات كچه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار نوسینه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌ده‌ی به‌رامبه‌ر كورد و بارزانی له‌قه‌ڵه‌مداوه.
وه‌فیق سامه‌رائی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ریفراندۆم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بوو، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌ربكرێ و ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بپچڕێت."، هاوكات د.شیرین فوئاد مەعسوم، پرسیاری ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: " ئەرێ زەمانە فێرینەکردین لە ڕۆژی تەنگانەدا یەک دڵ و یەك گیان بین".
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ وه‌فیق سامه‌رائی كه به‌ناوی "حلم ابلیس بالجنه – خه‌ونی شه‌یتان به‌به‌هه‌شته‌وه" نوسیویه‌تی ، د.شیرین فوئاد، كچی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "جگە لە وەی کە نووسینەکەی بە رۆحیَکی شۆڤینی و خەست لە ڕق و بێ ئەدەبی بەرامبەر بە کورد و سەرۆک بارزانی داڕشتوە، دیسانەکە لەسەر پەتکی دووبەرەکی و براکوژی ھەڵدەپەڕی و سەیرتر ئەوەیە کە زۆر دڵنیایە لە پێشبینیەکانی لە کورد کوشتن بە دەستی کورد. "
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا كچه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "ئەرێ زەمانە فێرینەکردین لە ڕۆژی تەنگانەدا یەک دڵ و یەك گیان بین."
د.شیرین فوئاد مەعسوم كە دكتۆراكەی لە سیاسەتی ئەمریكایە بەرامبەر بە كورد، ساڵانێكە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ده‌ژی.
رۆژی 19ی ته‌مموزی 2017، وه‌فیق سامه‌رائی، كه هه‌میشه نوسینه‌كانی له‌دژی مه‌سعود بارزانییه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی خالد موتعب به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی به‌رگری لابرا، ناكرێت له مۆڵگه‌ی پیلانگێڕان له هه‌ولێر بسوڕێته‌وه و پێویسته رێوشوێنه‌كان له‌دژی ته‌واو بكرێن تا ئه‌وانه ببنه په‌ند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش سامه‌رائی وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ریفراندۆم سه‌رپێچی بێت له ده‌ستور، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت مه‌سعود بارزانی ملكه‌چی یاسا بێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش به‌وجۆره بێت، پێویست ناكات دوای قسه‌كانی بارزانی بكه‌ون، كه وه‌ك ده‌وترێت له داخستنی ده‌رگاكانی په‌رله‌مانه‌وه وای لێهاتووه به‌ناچاری رازی بێت به كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ی و ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی سلێمانی بێت، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌ره‌نگاری بارزانی ببنه‌وه و ره‌وانه‌ی دادگای بكه‌ن ئه‌گه‌ر به فیعلی یاسای پێشێل كرد."
سامه‌رائی ده‌شڵێت: "ده‌بێت فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ بارزانی ده‌ربكرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا رابگیرێ و راسته‌خۆ مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بپچڕێت"، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی ناوبراو "هه‌لێكی مێژوییه بۆ كۆتایی هێنان به مێژوی سته‌م و پیلانگێڕی و تێكدان كه گه‌لی كورد خۆشه‌ویست له عیراق به كه‌مترین زیان لێی رزگار ده‌بێت و هه‌م كوردج و ناوچه‌كه و عیراقیش له‌ده‌ستی ده‌رباز ده‌بن."
سامه‌ڕائی وتویه‌تی: " بارزانی خۆی دوچاری گاڵته‌جاڕی ده‌كاته ئه‌ر بزانێت یاریی جه‌نگ (ئه‌گه‌ر ده‌ستپێكرد) وه‌ك پێكدادانی ناوخۆیی وه‌ك ئه‌و نمایشه بێت كه ساڵی 2013 كرد و له پشتی ساتره‌كانه‌وه ته‌ماشای هێزه عیراقییه‌كانی ده‌كرد".
به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق باسی رۆژی 31ی ئابیشی كردووه كه به "رۆژی شوره‌یی" ناوی بردووه و ده‌ڵێت: "یاریی جه‌نگ كه بارزانی له‌بیری نییه ئه‌مجاره له هه‌موو لایه‌كه‌وه و به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان ده‌بێت كه جیاوازه له پلانه‌كه‌ی ساڵی 1996ی یه‌كێتی، ئه‌و كاته‌ی بارزانی له رۆژی شوره‌یی 13/8/1996 په‌نای بۆ سه‌دام برد."
ده‌شڵێت: "ئه‌مجاره بارزانی خۆی ده‌بینێته‌وه كه چۆن له باكوری شه‌قڵاوه و باكوری نه‌ینه‌وا گه‌مارۆدراوه ئه‌وكاته‌ش هیچ ده‌روازه و فریادره‌سێكی نابێت و له چه‌ند رۆژێكیشدا "میلیشیاكان"ی هه‌ره‌س ده‌هێنن."
وتیشیه‌تی: "به‌دڵنیایی(ئه‌گه‌ر ئێستاش به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه ئه‌م قه‌سه‌یه ره‌تبكرێته‌وه)، له‌كاتی ئه‌و شه‌ڕه‌دا سلێمانی و به‌غدا له‌یه‌ك به‌ره‌دا ده‌بن."
له كۆتاییشدا سامه‌ڕائی نوسیویه‌تی: "كه‌واته وازی لێ بێنن (واته بارزانی)، با له‌م په‌یامه تێبگات و پێویسته داواكاری گشتی و حكومه‌تیش ئه‌وه بكه‌ن كه پێویسته، هیواداریشم بگه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵ و ئاشتی و واز له سه‌رئیشه بهێنێت."
سامەڕائی لە لاپەڕەکەی خۆشی ئەم وێنەیەی بارزانیی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: "چاودێریی هێزە عیراقییەکانی دەکرد لە ساڵی 2013"
PM:07:23:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 17999
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت