كۆمكاری عه‌ره‌بی: قودس هێڵی سووره و ئیسرائیل یاری به ئاگر ده‌كات
ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی گەنجێکی فەلەستینی دەستگیر دەکەن
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه شاری قودس هێڵی سووره و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به "یاریكردن به ئاگر".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "شاری قودس هێڵی سووره و عه‌ره‌ب و موسوڵمانان رێگاناده‌ن ده‌ستكاری بكرێت".
وتیشی: "حكومه‌تی ئیسرائیل یاری به ئاگر ده‌كات و قومار به دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌ڕێی دانانی رێوشوێنی توند بۆ چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات".
بۆ رۆژی دوانزه‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ئیسرائیل رێگری له چوونه ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات و رێی نه‌داوه دوو نوێژی جومعه‌ی تێدا بكرێت و ده‌رگای ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌دا داناوه بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سانه بۆ خواپه‌رستی ده‌چنه ناو مزگه‌وته‌كه‌وه.
ماوه‌ی 10 رۆژیشه له چوارده‌وری مزگه‌وتی ئه‌فاس رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رۆژانه له‌نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل رووده‌دات و درێژه‌شی كێشاوه بۆ شاره‌كانی فه‌له‌ستین له كه‌ناری خۆرئاوا.
به‌هۆی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی فه‌له‌ستینی كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون، به‌وهۆیه‌شه‌وه سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی له شاره‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ست پێكردووه.
PM:07:28:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت