زانا رۆستایی: سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی كاندیدانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی رێكه‌وتن
بەشێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی كاندیدانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی رێكه‌وتن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زانا رۆستایی ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی كوتله په‌رله‌مانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی گشتی كه له كۆبونه‌وه‌كانی رابردودا ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و كوتله‌كان له ئه‌نجامی گفتوگۆدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن كه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت چه‌ند ناوێكی تر پێشنیار بكات بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و سه‌ر له‌نوێ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێنه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
زانا رۆستایی وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بودجه‌ی ته‌واوكاری عیراق كرا كه ئێستا وه‌كو پڕۆژه یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته ئه‌م بودجه‌یه په‌سند بكرێت له په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی (11 +12) له‌سه‌ر په‌سند كردنی ئه‌م بودجه‌یه وه‌ستاوه".
وتیشی: "نوێنه‌رانی كورد له كۆبونه‌وه‌كه داوایان كرد كه به‌شه گه‌نمی جوتیاران و به‌شه ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستانیش له نێو بودجه‌كه جێگای بكرێته‌وه".
رۆستایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان و رێكه‌وتنی نێوان كوتله‌كانی شاری كه‌ركوك كرا له‌سه‌ر ده‌قێكی یاسایی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رازی بن بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه تێپه‌ڕێنرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بۆیه بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی كه‌ركوك له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌نه ده‌قێك كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت بۆ تیپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه په‌رله‌مانتار زانا رۆستایی به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كرد.
PM:09:03:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3050
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت