ئاری ههرسین بۆ نێچیرڤان بارزانی: كوا مووچهی ئهم مانگهی خهڵك؟
سهرۆكی لیژنهی پێشمهرگه لهپهرلهمانی كوردستان
وێستگه نیوز-
سهرۆكی لیژنهی پێشمهرگه لهپهرلهمانی كوردستان، دهرهنگانێكی ئهمشهو نامهیهكی بۆ نیچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان نارد و داوای لێدهكات كه له لەبری وتەبێژ و ئەم وەزیر و ئەو وەزیر، نیچیرڤان بارزانی خۆی ڕوونكردنهوه لهسهر دواكهوتنی مووچه بدات و لهههمانكاتیشدا دهپرسێت كوا مووچهی ئهم مانگهی خهڵك؟
ئاری ههرسین سهرۆكی لیژنهی كاروباری پێشمهرگه لهپهرلهمانی كوردستان لهسهر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان درهنگانی ئهمشهو نامهیهكی ئاراستهی نیچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان كردو تیایدا هاتووه"دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە خەڵکی نیگەران کردوە.".
ئاری ههرسین لهنامهكهدا كهوێنهیهكی لهپهیجهكهی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاوكردۆتهوه دهڵێت "مەخابن، ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی مەعقول لە ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نادرێتە خەڵک. دەڵێن مووچە نادرێت!... بەڵێ دەدرێت!... نەخێر نادرێت!... حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی لە خەڵک بێ منەتە!... ڕیفراندۆم بە سکی برسی دەکەن!... تورکیا نانی بڕیوین!... خەزێنەکەی حکومەت دینارێکی تێدا نیە!..."
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه بڕیاری ریفراندۆم بەردێکی گەورەیە بۆ ناننە سەر کۆڵ" بەڵام نەھامەتی سەدان ساڵەمان ئەوەندە قورستر لەسەرمان کەوتوە، کە ئامادەین خۆمان لەم بوارە بدەین، ئەگەر باجەکەی ھەر چیەک بێ. چونکە مەبدەئی سەربەخۆیی ھەموو ریسکێک دێنێ و لەسەدەی تەکنۆلۆژیای زانیاریدا کیمیایی باران و ئەنفال ناکرێین."
لهنامهكهدا ئاری ههرسین ئهوهش رووندهكاتهوه كه حکومەت بەرپرسیارە لە ژیان و گوزەرانی خەڵک "بۆ یە وەک مودیرێکی بەرپرسیار و ئیماندارێکی ڕێبازی کوردایەتی پێویستە میللەتەکەمان دڵنیا بکەیتەوە لە داھاتوی بارو گوزەرانی ژیانیان. ئەمەش لە ئەزعەفە لئیماندا ھەر ھیچ نەبێت، لە دڵنیایدان لەسەر وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان دەکرێت. تکایە لەبری ووتەبێژ و ئەم وەزیر و ئەو وەزیر، خۆت بفەرمو ڕاستەوخۆ وەرە سەر خەت. ئێمە مانانیش وەک ھەڵبژێردراوی خەڵک و دەروێشی ڕێبازی کوردایەتی، نابێت کونجی مەسڵەحەت یان ترسنۆکی ھەڵبژێرین و ئەم ڕاستیەت پێ نەڵێین، چونکە بۆ سیاسەتمەداری نیشتیمانپەروەر ھیچ پاداشتێک لەوە خۆشتر نیە کە خەڵکی ڕەش و ڕووت دۆستی بن. کوا مووچەی ئەم مانگەی خەڵک؟"
دهقی نامهكهی ئاری ههرسین
بۆ سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم
کۆمەڵگەکان لێک جیاوازن، ھەر بۆیەش مافی سروشتیانە کە خۆیان کوێخای خۆیان بن و خۆیان بەڕێوەبەرن. لە ئێستادا کۆمەڵگای خەڵکی باشوری کوردستان لە حاڵەتێکی خود موختاریدایە. لە ھەمان کاتدا بڕیاری ڕیفراندۆممان داوە و دەمانەوێت خۆمان بەلایەکدا ساغ بکەینەوە، کە ئایا ئێمە دەمانەوێت ھەتا ھەتایە خەڵک کوێخامان بێت و بەڕێوەمان بەرێت، یان خۆمان بایی ئەوەندە بەشەرین کە ئوموری خۆمان بگرینە دەست؟!
بڕیاری ڕیفراندۆم بەردێکی گەورەیە بۆ ناننە سەر کۆڵ، بەڵام نەھامەتی سەدان ساڵەمان ئەوەندە قورستر لەسەرمان کەوتوە، کە ئامادەین خۆمان لەم بوارە بدەین، ئەگەر باجەکەی ھەر چیەک بێ. چونکە مەبدەئی سەربەخۆیی ھەموو ڕیسکێک دێنێ و لەسەدەی تەکنۆلۆژیای زانیاریدا کیمیایی باران و ئەنفال ناکرێین.
و اما بعد... خەڵکی کوردستان لە ڕێی ناوەندە شەرعیەکەیانەوە (کە پارلەمانە) بەڕێزتانی بە مودیری کۆمەڵگەکەمان ھەڵبژاردوە و بە شایستەییەکی زۆرەوە لە ئێستادا سەرۆکی حکومەتی وڵاتەکەمانیت. بە ئەزمونی چەندین ساڵەی قاڵبووی سیاسەت، خۆت لە ھەموو کەس باشتر دەزانیت کە چ ئەرکێکی قورست لەسەر شانە. ئەرکی مودیریەتی کۆمەڵگە شەرەف و متمانەیەکی گەورەیە کە میللەت وەک بارگرانیەک لە سەر شانی ئینسانە گەورەکانی مێژووی نیشتیمانەکەی دادەنێت. ھەر بۆیەش ھەر ھەمان میللەت کە ئەو متمانەیەت پێ دەبەخشێت مافی لێپرسینەوەشی ھەیە.
دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە خەڵکی نیگەران کردوە. مەبەستم ئەو خەڵکەی کە متمانەیان بە عەقڵی سیاسی و مەبدەئی کوردایەتی تۆ ھەیە کە مودیریەتی کۆمەڵگەکەمان بە دروستی لە ئەستۆ دەگریت. بەڵام مەخابن، ھیچ ڕونکردنەوەیەکی مەعقول لە ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نادرێتە خەڵک. دەڵێن مووچە نادرێت!... بەڵێ دەدرێت!... نەخێر نادرێت!... حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی لە خەڵک بێ منەتە!... ڕیفراندۆم بە سکی برسی دەکەن!... تورکیا نانی بڕیوین!... خەزێنەکەی حکومەت دینارێکی تێدا نیە!...
ئەم قسانە بەشێکی ھی خەڵکن، بەشێکیشی (بە موبالەغەوە) پڕوپاگەندەی (ژێرزەمینی) ئەو کەسانە کە دژی ڕیفراندۆمن، کە ئەمەش دیسان کاریگەری لەسەر دەرونی خەڵک ھەیە. بەڵام قسەن و پێویستیان بە وەڵامی مەعقول ھەیە. بەداخەوە، بەڵام دەرکەوتوە کە لە دام و دەزگای حکومیدا دانسقەن ئەو کەسانەی کە نەک ھەر بزانن قسە بکەن، بەڵکو قسەی مەعقولیش بکەن.
حکومەت بەرپرسیارە لە ژیان و گوزەرانی خەڵک. بۆ یە وەک مودیرێکی بەرپرسیار و ئیماندارێکی ڕێبازی کوردایەتی پێویستە میللەتەکەمان دڵنیا بکەیتەوە لە داھاتوی بارو گوزەرانی ژیانیان. ئەمەش لە ئەزعەفە لئیماندا ھەر ھیچ نەبێت، لە دڵنیایدان لەسەر وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان دەکرێت. تکایە لەبری ووتەبێژ و ئەم وەزیر و ئەو وەزیر، خۆت بفەرمو ڕاستەوخۆ وەرە سەر خەت. ئێمە مانانیش وەک ھەڵبژێردراوی خەڵک و دەروێشی ڕێبازی کوردایەتی، نابێت کونجی مەسڵەحەت یان ترسنۆکی ھەڵبژێرین و ئەم ڕاستیەت پێ نەڵێین، چونکە بۆ سیاسەتمەداری نیشتیمانپەروەر ھیچ پاداشتێک لەوە خۆشتر نیە کە خەڵکی ڕەش و ڕووت دۆستی بن. کوا مووچەی ئەم مانگەی خەڵک؟
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا...
ئاری محەمەد ھەرسین
٢٠١٧/٧/٢٣
AM:12:48:24/07/2017
ئهم بابهته 50820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت