ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م دوو شوێنه‌ ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژانی‌ دووشەممە و سێشەممە مووچەی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ (فەرماندەی‌ پێشمەرگەی‌ زێرەڤانی‌ و فەرماندەی‌ پۆلیسی‌ بەرگری‌ و فریاکەوتن) دابەش دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە پێشتر بڵاویکردەوە، رۆژانی‌ دووشەممە و سێشەممە مووچەی‌ مانگی‌ ئایاری 2017ی فەرماندەی‌ پێشمەرگەی‌ زێرەڤانی‌ و فەرماندەی‌ پۆلیسی‌ بەرگری‌ و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

هاوکات لە چوارشەممەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، مووچەی مانگی ئایاری یەکەکانی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

هەروەها رۆژی دووشەممەی رابردووش مووچەی‌ مانگی‌ ئایاری  دیوان و لیواکانی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە دابەشکرا.

هەرچەند لەماوەی چەند مانگی رابردوودا وەزارەتی دارایی بە یەکجار خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاودەکردەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە کەی وەزارەت و شوێنەکانی تر مووچەی مانگی ئایاری 2017، وەردەگرن.


AM:09:06:24/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 56473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت