لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلدا لە ئوردن دوو کەس کوژران

‌هێزەکانی پۆلیس لە نزیک شوێنی رووداوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئوردن بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

پۆلیسی ئوردون رایگەیاند، دوو هاوڵاتی ئوردونی کە لە کۆمپانیایەکی کەلوپەلی ناو ماڵ کاریان کردووە، چوونەتە نێو باڵیۆزخانەکەوە و لە دوای ئەوەوە تەقەکردن دەستیپێکردووە کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی ئوردونی کوژراون و هاوڵاتییەکی ئیسرائیلیش برینداربووە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو هێزەی باڵیۆزخانەکە دەپارێزێت ڕێگری دەکات لە گواستنەوە زانیاری لەسەر ڕووداوەکە.

ئەو ڕووداوە دوای ئەوە دێت ڕۆژی هەینی هەزاران هاوڵاتی ئوردونی لە دژی ئیسڕائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد، لە عومانی پایتەخت و شارەکانی دیکە و لە خێوەتگاکانی پەنابەران لە ئوردون هاوڵاتیان پێکەوە ڕوبەڕوی ئیسرائیل ببنەوە.

ماوەی هەفتەیەکە فەڵەستینییەکان لە سنوردارکردنی چوونیان بۆ ناو حەرەمی قودس نیگەران بوون و داوادەکەن ئەو ئامێری پشکنینانە لاببرێن، کە لەبەردەم مزگەوتی ئەقسا دانراون و چوونیان بۆ ناو مزگەوتەکە هەموو تەمەنێک بگرێتەوە، کە نوێترین ڕێوشوێنی ئەمنیی ئیسرائیلە بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی سەردانی مزگەوتەکە دەکەن، مەبەست لەو کارەش ڕێگرتنە لە بردنە ناوەوەی چەقۆ و هەر کەرەستەیەکی تر کە لە ئاسن دروستکرابێت، جگە لەوەش تەنیا ڕێ بە ژنان دەدرێت لەگەڵ پیاوانی سەرو تەمەن 50 ساڵ بچنە مزگەوتەکەوە.


AM:09:53:24/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو